ئادار 08, 2017 13:49 Asia/Tehran
  • ئاشکرا بوونی قسەکانی پڕهەراوهوریای ڕاوێژکاری ئەردوغان/خەون و خەیاڵی تورکیا سەبارەت بە کۆماری ئازەربایجان و باکووری ئێراق

قسەکانی ڕاوێژکاریکی باڵای ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەبارەت بە گەڵاڵەی چەسپێندرانی کۆماری ئازەربایجان و باکووری ئێراق بە تورکیا ، دەرکەوت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی مدراتور لە شریتێک دا کە باسی وتاردانیییقیت بولوت  ئەندامی کۆڕی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی باڵای " بونیادی وارلیق"ی تورکیا کە لەساڵی 2013 خوێندراوەتەوە ڕاگەیەندراوە و ئەم دواییەش  ئاشکرا بووە و لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی دا بڵاو کراوەتە، ئەم ڕاوێژکارەی باڵای رەجەب تەیب ئەردوغان  دەڵێت : تورکیا پەرە دەستێنێ .

لە یەک یان دوو ساڵی داهاتوو  باکووری ئێراق بە بەڕێوەبردنی گشت پرسی، بڕیار لەسەر چەسپێندران بە تورکیا  دەدات.

یەکگرتوویی ئازەربایجان لەگەڵ تورکیا  تۆکمەوتەواودەکرێت. چوار سال لەمەوبەر لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی بەشداریم کرد بوو کە بەڕێوەبەرەکانی  تورکیایان  ڕەسم کردبوو  کە هەر چواردەورەکەی  دەریا بوو  . من وتم تورکیا لە سێ لاوە دەریای هەیە.

یەکێک لە بەشداران وتی : خەزەریش  سنووی تورکیا دەبێت .

ییقیت بولوت  ئەندامی کۆڕی بەڕێوەبەرایەتی  ئەنجومەنی باڵای بونیاد وارلیق ی تورکیا بە بەرزکردنەوەی دەنگی  پێداگری کرد  : سنووری تورکیا دەگاتە خەزەریش  خەزەر.

شریتێک کە لەم وتاردانە بڵاو کراوەتەوە نیشان دەدات ئامادەبوان لەم کوبوونەوەیە  بە چەپڵە لێدان قسەکانی ئەم ڕاوێژکارەی باڵای دەوڵەتی تورکیایان پشت ڕاست کردوەتەوە.

 

 

سەرپەیڤ