ئادار 19, 2017 16:46 Asia/Tehran
  • تۆمەتە نوێکانی تورکیا لە دژی ئاڵمانیا

وتەبێژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ، ئاڵمانیای بە پشتیوانی لە کودەتاچیەکانی ئەم وڵاتە تاوانبارکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕوێترز " ئیبراهیم کالین" ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند : قسەکانی سەرۆکی دەزگەی هەواڵگری ئاڵمانیا لەبارەی کودەتا بی ئاکامەکەی تورکیا دەسەلمێنێت کە دەوڵەتی بەرلین لە ڕیکخراوەکانی ترۆریستی پشتیوانی کودەتا لەم وڵاتە پشتیوانی دەکات. " برونو کاهل" سەرۆکی دەزگەی هەواڵگری ئاڵمانیا ئەم دوائیە لە وتووێژێکدا لەگەڵ شپیگڵ وتی: لە بارەی پڕوپاگەندەی دەوڵەتی تورکیا کە تاقمی گولەن ، تاقمێکی توندڕەو تەنانەت ترۆریستیە ، گومانی هەیە . بە قسەی ناوبراو تورکیا لە ئاستە جۆربەجۆرەکاندا هەوڵی دا هەمووان لەم پێوەندیەدا ڕازی بکات، بەڵام سەرنەکەوتووە.

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی ئانکارا بۆ نیشان دانی هەڵەکانی ڕۆژئاوا ، شەپۆلی ترس وتوقان لە تورکیا لە ئوروپا ڕوولە زیاد بوونە. دوابەدوای کردەوەی دەوڵەتەکانی ئاڵمان وهوڵەند لە پێشگیریی کردن لە بەرپا کرانی کۆبوونەوە کانی پڕوپاگەندەیی بە مەبەستی ڕاکێشانی پشتیوانی هاووڵاتیانی تورکیەیی دانیشتووی ئوروپا لە گشت پرسی چاکسازی یاسای بنەڕەتی تورکیا ، ئاڵوزی لە نێوان ئەم وڵاتە وبەرلین وئامستردام پەرەی سەندووە.