فەرمانی دەستگیر کردنی ٥٥ دادوەر و دادستێن دەرکرا
ئادار 19, 2017 17:24 Asia/Tehran
دادستێنی ئەستەنبۆڵ لە بڕیارێکی لەناکاودا فەرمانی دەستگیر کردنی ٥٥ دادوەر و دادستێنی تورکیای بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە بەرهەڵستکارەکان دەرکرد.
بە ڕاپۆرتی ئاژاسنی هەواڵی مێهر، ئوندر یامان، دادستێنی کۆماری تورکیا لە ئەستەنبۆڵ فەرمانی دەسبەسەر کردنی ٥٥ دادوەر و دادستێنی ئەو شارەی بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە بەرهەڵستکارەکان دەرکرد.
دوابەدوای ئەو فەرمانە، پۆلیسی دژە تیرۆری تورکیا لە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاودا بە هێرش بۆ سەر ماڵی دادستێن و دادوەرەکان تا ئێستا ٢٦ کەسی دەستگیر کردووە و ئۆپراسیۆنەکەش بۆ دەستگیری ئەوانی تر بەردەوام دەبێت.
ئەم فەرمانە لە حاڵێکدا بەڕێوە دەچێت کە بە پێی دەنگی ئەنجومەنی باڵای دادوەرەکان و دادستێنەکانی تورکیا فەرمانی دەرکردنی ٢٠٢ دادستێن و دادوەر لە تورکیا دەرکراوە.