ئادار 20, 2017 11:08 Asia/Tehran
  • ڕێپێوانی کوردەکانی دانیشتووی ئەڵمانیا تورکیای تووڕە کرد

پاش ئەوەی کە ٣٠ هەزار کوردی دانیشتووی ئەڵمانیا لە دژایەتی لە گەڵ گشت پرسی بۆ چاکسازی یاسای بنەڕەتی لە تورکیا، ڕێپێوانیان کرد، ئەنقەرە ئەو ڕووداوەی بە نیشانەی فریوکاری دەوڵەتی بەرلین وەسف کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بی بی سی، کوردەکانی دانیشتوونی ئەڵمانیا بۆ کۆبوونەوەیەکی گەورە لە شارە جیاجیاکانی ئەو وڵاتەوە خۆیانیان گەیاندە شاری فرانکفۆرت و ڕێپێوانیان خستە ڕێ.

ئەوان کە دروشمی دیمۆکراسی بۆ تورکیایان دەدا، داوایان لە خەڵکی تورکیا کرد تا لە گشت پرسی مانگی داهاتووی ئەو وڵاتە، وەڵامی " نە " بدەن.

لە کاردانەوە بە ئەم ڕووداوەدا، تورکیا دانی مۆڵەت بە ئاوەها کۆبوونەوەیەکی نیشان لە فریوکاریی دەوڵەتی ئەڵمانیا زانی.

هەر لەم پێوەندیەوە، ئیبراهیم کالین وتەبێژی دەوڵەتی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی بەیانییەیەک لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: ئەمەش قبووڵ ناکرێت کە لە هەرچی شوێندا ئاڵای پەکەکە هەڵبکرێت؛ لە حاڵێکدا وەزیرەکانی دەوڵەتی تورکیا ئیزنی ئەوەیان پێ نەدرێت تا لە گەڵ هاووڵاتیانیاندا دیدار بکەن. چارەنووسی گشت پرسی مانگی ئاپیش لە لایەن نەتەوەی تورکیاوە روون دەبێتەوە نەک وڵاتانی ئەورووپی.

ئاڵۆزیەکانی نێوان تورکیا و بڕێ لە وڵاتانی ئەورووپی لەوێوە دەستی پێکرد کە هەندێ لە بەرپرسانی پایە بەرزی ئەنقەرە ئەیانەویست لە نێوان تورکەکانی دانیشتووی ئەورووپا بانگەشە بۆ گشت پرسی مانگی داهاتووی تورکیا بکەن بەڵام ئەورووپیەکان دژایەتیان نواند.

بۆ نموونە، پێوەندی هۆڵەندا لە گەڵ تورکیا کاتێک ئاڵۆز بوو کە ئامستێردام ئیزنی چوونی چاووش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیای نەدا کە بچێتە ناو وڵاتەکەیەوە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاش دوابەدوای ئاڵۆزیەکانی نێوان ئەنقەرە و ئامستێردام، هەفتەی ڕابردوو دەوڵەتی هۆڵەندای پاشماوەی نازیەکان و فاشیستەکان وەسف کردبوو وتبووی کە ئێمە هۆڵەندا لە کوشتنی کوشتنی بە کۆمەڵی خەڵکی بووسنی و هێرزۆگۆڤیندا دەناسینەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە قسەکانی ئەردۆغان لە بارەی کوشتنی ٨ هەزار کەسی بووسسنیای وتوویە: ئەمە درۆیەکی مێژووییە.

سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا لە وەڵامی هەڕەشەکانی تورکیادا وتوویە؛ زۆر سەرسوورهێنەرە کە تورکیا قسە لە گەمارۆ دەکات. ئەمە لە حاڵێکدا کە ئێمە زیاتر لە کارەکانی تورکیا تووڕەین. ئەردۆغان ئەیەوێت درێژە بە ئەم ئاڵۆزیانە بدات؛ ئێمە خۆمان سووک ناکەین.