ئادار 20, 2017 17:45 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی  خەڵکی تورکیا  بە دژی کودەتاچییەکانی ساڵی ڕابردوو

سەدان کەس لەخەڵکی تورکیا لە ئەنقەرە بە دژی هەژدە تۆمەتبار بە کودەتای بێ ئەنجامی ساڵی ڕابردوو کەئێستا بە تۆمەتی کوشتنی ئەفسەرێکی تورکیا دادگایی دەکرێن، خۆپیشاندانیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێدپرێس ، خۆپیشاندەرانی تورکیایی ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەنقەرە وێڕای ئیدانە کردنی کودەتای ژوئیەی ساڵی دووهەزاروشازدە ، داوای دادگایی کردنی ئەم هەژدە تۆمەتبارەی کودەتاکەیان کرد  .

ئەم هەژدە کەسە  تۆمەتبارن بە تەقەکردن بەرەو ئەقسەرێکی پۆلیس کە لەبەرامبەر کودەتادا خۆڕاگری کردبوو.

دادگایی کردنی ئەم کەسانە  لە مانگی فڤرییەی ڕابردوو دەست پێکراوە.

ئەگەر ئەوان سەبارەت بە تومەتی کوشتن و تاوانەکانی دیکە  تاوانبار بناسرێن  حوکمی بەندی تاهەتاییان بۆ دیاری دەکرێت .

خۆپیشاندەرانی تورکیایی هەروەها هەوڵی فەتحوڵڵا گوێلەن کە دەوڵەت ناوبراو بە گەڵاڵەکردنی ئەم کودەتایە تۆمەتبار کردووە، مەحکووم کردووە.

لە کاتی ڕوودانی کودەتای بێ ئەنجامی پازدەی ژووئییەی ساڵی دووهەزاروشازدە بە دژی دەوڵەتی تورکیا تائێستا زۆرتر لە 125000 کەس لە فەرمانبەرانی دەوڵەت بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ تۆڕی گوێلەن  دەرکراون و نیزیکەی چل هەزار کەس لە سەربازان، هێزی پۆلیسی و فەرمانبەرانی بەشەکانی دیکەی دەوڵەتی گیراون.