درێژەی کێشەو ناکۆکی لەنێوان تورکیاو ئاڵماندا
سەرچاوە هەواڵییەکان ، درێژەی ناکۆکی نێوان تورکیاو ئاڵمانیان ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆری رۆژی دووشەممەی ئەلعالەم، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وێڕای شەرمەزار کردنی هەڵوێستەکانی ئاڵمان لەدژ تورکیا ڕایگەیاند؛ بینرانی وێنەی ڕێبەرانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) و دروشم دان لە خۆپێشاندانەکانی دژ بەئانکاڕا لە ئاڵمان ، قەبووڵکراو و جێی پەسەند نییە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پێی داگرت: ئاڵمان ڕێگە نادا بە وەزیرانی تورکیاو نوێنەرانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لەگەڵ شارومەندانی خۆی لەئاڵمان دیدار بکەن.
برونۆ کاهل سەرۆکی دەزگەی هەواڵگریی ئاڵمان لەم دواییەدا وتی: سەبارەت بە پڕووپاگەندەی حکومەتی تورکیا کە تاقمی گولەن، تاقمێکی توندڕەو و تەنانەت تیرۆریستییە، بەگومانە.
بەقسەی ناوبراو ، تورکیا لەئاستی جیاجیادا هەوڵی دا، هەمووان لەوبارەوە ڕازی بکات، بەڵام نەیتوانیوە.
دوابەدوای کردەی حکومەتەکانی ئاڵمان و هۆلەند لەمەڕ پێش گرتن بە بەڕێوەبرانی کۆڕ و کۆبوونەوەی پڕوپاگەندەو بانگەواز بۆ ڕاکێشانی داکۆکی هاووڵاتیانی تورکی دانیشتووی ئوروپا لە گشت پرسی هەموارکردنی یاسای بنەڕەتی تورکیا، کێشەی نێوان ئەو وڵاتەو بەرلین و ئامستردام قووڵ بووەتەوە.