نیسان 19, 2017 19:32 Asia/Tehran
  • دانی نامەی سزای 216 تۆمەتبار بە کودەتای بێ ئەنجامی تورکیا بە دادگەی  ئەنقەرە

دادئەستێنی گشتیی ئەنقەرە نامەی سزادانی 216 کەس لە سەرجەم 168 تۆمەتباری کودەتای بێ ئەنجامی تورکیای ئەمڕۆ ڕادەستی دادگە کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەناتۆلی ، ئەم تاوانبارانە لە کودەتای  بێ ئەنجامی 15ی ژووئیەی ساڵی ڕابردوو ، گیراون.

ئەم کەسانە تۆمەتبارن  بەوەی کە لە شەوی کودەتاکە بە کەڵک وەرگرتنی نایاسایی لە 65 چەشنە کەرەستە و ئوتوموبیلی سەربازی بوونەتە  هۆی کوژرانی ژمارێک لە هێزەکان و شارومەندانی تورکیا.

بەپێی نامەی سزای  دەرکراوە ، ئەم کەسانە تۆمەتبارن بە بەشداری لەم کودەتایە و بۆ ئەوان  لەبەر ئەوەی  تووشی توانکاریگەلێکی  وەک هەوڵدان بۆ ڕووخاندنی دەوڵەت و سەرنخوون کردنی پەرلەمانی تورکیا، داوای  لەبەندکران  کراوە  .

دەوڵەتی  تورکیا ئیدیعای کرد کە تاقمی فەتحوڵڵا گوێلەن  تۆمەتباری سەرەکی ئەم کودەتایە  و  دانەوەی ناوبراو کە زۆرتر لە پازدە ساڵە لە ئەیالەتی پنسیلوانیای ئەمریکایە،  لە داواکارییەکانی دەوڵەتی ئەردوغان لە دەوڵەتی ئوباما بووە  کە بەرەوڕووی  نەیارەتی دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا و ئاڵۆز بوونی پێوەندی نێوان  دوو وڵات بوو  .

دوابەدوای کودەتای بێ ئەنجامی تورکیا، دەوڵەتی ئەنقەرە  تائێستا زۆرتر لە 113 هەزار کەسی  بێکار کردووە.