چاووش ئوغلو ڕەخنەی لە چاودێرانی ئەورووپی گرت
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی : ڕەخنەی چاودێرانی ئەورووپی لە کۆپرسی هەموارکردنی یاسای بنەڕەتی تورکیا ، بێ بنەمایە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕویتەرز لە ئەنقەرە، چاودێرانی ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاریی ئەورووپا و ئەنجومەنی ئەورووپا لە ڕاپۆرتی خۆیاندا سەبارەت بە کۆپرسی تورکیا ڕایانگەیاند ئەم کۆپرسییە رکابەریەکی نابەرابەر بووە .
مەولوود چاووش ئوغلو لە پرێس کۆنفرانسێک دا لە ئەنقەرە وتیشی : ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوەکان و هاوکاریی ئەورووپا هیچ ئیتعبارێکی نییە چونکە ڕاپۆرتەکانیان بنەمای بێ لایەن بوونی تێدا ڕەچاو نەکراوە و بە تەواوی لایەنگرانەیە .
لە کۆپرسی ڕۆژی یەکشەممە کە بۆ تێپەڕینی تورکیا لە نیزامی پەرلەمانی بۆ نیزامی سەرۆکایەتی بەڕێوە چوو، نیزیکەی 55 ملوێن کەس خاوەن مەرجی دەنگدان بوون.
بەپێی ئەم ئەنجامە ، سەتی 51.3 ی خەڵکی تورکیا دەنگی ئەرێیان دایە ئەم کۆپرسییە.
چاودێرانی کۆگەی پەرلەمانیی ئەنجومەنی ئەورووپا لە پرێس کۆنفرانسێک دا ئیدیعایان کرد کۆپرسی هەموار کردنی یاسای بنەرەتی تورکیا خاوەن ستانداردەکانی نێودەوڵەتی نەبووە .