بایده‌میر: هه‌ده‌په کوده‌تای به‌سه‌ردا کرا
عوسمان بایده‌میر گوته‌بێژی هه‌ده‌په پێی وایه ئه‌نجامی گشتپرسی سه‌رکه‌وتن نه‌بووه بۆ ئاک‌پارتی، به‌ڵکو کوده‌تایه‌ک بووه به‌سه‌ر میلله‌ت و هه‌ده‌په‌دا کراوە، ئه‌نجامه‌که‌شی ره‌ت کرده‌وه.
له کاتی قسه‌کردن له‌ناو په‌رله‌مانی تورکیادا، عوسمان بایده‌میر باسی له ساخته‌کاری کرد له رۆژی گشتپرسی و گوتی "کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان به ئاشکرا ساخته‌کاری له به‌رژه‌وه‌ندی ئاک‌پارتی کرد، چونکه زیاتر له 2 ملیۆن پسوله‌ی ده‌نگدانی به بێ ئه‌وه‌ی مۆری کۆمسیۆنی پێوه‌بێت هه‌ژمار کردووه و هه‌مووشی به‌ڵێ بووه، له کاتێکدا نموونه هه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوتر حاله‌تی له‌و شێوه‌یه ره‌ت کراوه‌ته‌وه".
له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا باسی له ناوچه‌ی کیۆرویماک کرد که سه‌ر به شاری بیتلیسه و له هه‌ڵبژاردنی 2014 چه‌ند پسوله‌یه‌ک مۆری کۆمسیۆنی پێوه نه‌بووه و کاتێک ئاک‌پارتی داوای یاسایی تۆمار کردووه، کۆمیسیۆن ره‌تی کردووه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌ش کرد که ئه‌و ئه‌نجامه سه‌رکه‌وتن نه‌بووه بۆ ئاک‌پارتی به‌ڵکو کوده‌تا بووه به‌سه‌ر هه‌ده‌په و ده‌نگی نه‌خێر دا، هه‌روه‌ها ده‌ستگیرکردنی 700 ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ی ئاشکرا کرد له رۆژی دەنگداندا و ئه‌مه‌شی هه‌ر به ناڕه‌وا وه‌سف کرد.
لە کۆپرسی ڕۆژی یەکشەممە کە بۆ تێپەڕینی تورکیا لە نیزامی پەرلەمانی بۆ نیزامی سەرۆکایەتی بەڕێوە چوو نیزیکەی 55 ملوێن کەس، خاوەن مەرجی دەنگدان بوون.
بەپێی ئەنجامەکان، سەتی 51.3 ی خەڵکی تورکیا دەنگی ئەرێیان دایە ئەم کۆپرسییە.
چاودێرانی کۆگەی بەرپرسانی ئەنجومەنی ئەورووپا لە پرێس کۆنفرانسێک دا ئیدیعایان کرد کۆپرسی چاکسازییەکانی یاسای بنەڕەتی تورکیا خاوەن ستانداردەکانی نێونەتەوەیی نەبووە .