نیسان 19, 2017 20:47 Asia/Tehran
  • ژنە پەرلەمانتارێکی کورد له تورکیا دەستگیر کرا

بورجو چەلیک ئۆزکان پەرلەمانتاری بازنەی مووشی ھەدەپە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە دۆزی ناوبراو بە (تیرۆر) لە تورکیا، دەستگیر کرا، لە لایەن دادگاوە بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرا.

ئۆزکان لە لایەن تیمەکانی پۆلیس ئەمڕۆچوارشه ممه  لە ناوەندی شاری مووش دەستگیر کرا.

دوای رێکاری یاسایی دەربارەی ئۆزکان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە، رەوانەی دادگا کرا و دەستەی دادوەریش بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار" بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرد.