نیسان 20, 2017 07:51 Asia/Tehran
  • هەدەپەی تورکیا : ئەنجامی گشتپرسی لە تورکیا یاسایی نیە

پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەنجامی گشتپرسییەکەی ئەو وڵاتە نایاسایی و گوماناویە .

کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا (هەدەپە) ڕۆژی چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئەنجامی گشتپرسیی گۆڕینی ١٨ بڕگەی یاسای بنەڕەتیی تورکیا بۆ بە سەرۆکایەتی کردنی سیستەمی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی بە گوماناوی و نایاسایی ڕا گەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ لە بەیاننامەیەکەی ئەم پارتەدا جەخت کراوە؛ بڕیاری ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە سەر ئەوەی کە لاپەڕە مۆرنەکراوەکانیش بێنە هەژمار، دژ بە یاسا و وڕێسایە و ئەوە کێشە و کەم و کوڕییەکی گەورە دێتە ئەژمار.
پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیایش (جەهەپە) وەکوو کۆنترین پارتی سیاسیی ئەم وڵاتە بە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ئەنجامی ئەو گشتپرسییە ڕایگەیاند کە ئەگەری زۆرە پەرلەمانی تورکیا بەجێ بێڵێ.
لە گشتپرسییەکەی ڕۆژی یەکشەممەدا کە بە مەبەستی بە سەرۆکایەتی کردنی سیستەمی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بەڕێوە چوو، نزیکەی ٥٥ ملوێن کەس شیاوی دەنگدان بوو.
بە پێی ئەنجامی ڕاگەیاندراو ٥١.٤%ی خەڵکی تورکیا دەنگی "ئەرێ"یان دا بەو گشتپرسییە.
چاوەدێڕانی کۆڕی پەرلەمانیی ئەنجومەنی ئەورووپا لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بانگەشەیان کرد کە گشتپرسی سەبارەت بە چاکسازی لە یاسای بنەڕەتیی تورکیا دوور بووە لە پێوەر و ستاندارە نێودەوڵەتییەکان.