ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا داخوازی هەڵوەشانەوەی ئەنجامی گشتپرسیەکەی ئەو وڵاتەی بەرپەرچ دایەوە
لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا له‌میانەی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی دا سکاڵاکان له‌سه‌ر گشت پرسی وڵاتەکەی تاوتوێ کردوو هەڵوەشانەوەی ده‌رنجامی ئەو گشت پرسیەشی بەرپەرچ دایەوە .
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی فه‌ڕه‌نسا، پارته ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی تورکیا داوایان کردبوو که ده‌رنجامی گشت پرسی گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، به‌ڵام لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا ئه‌م داواکارییه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه.
به‌م پێیه، لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا دوای کۆبوونه‌وه ڕایگه‌یاند که داواکاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گشت پرسییه‌که‌ی تورکیا ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه.
شایانی باسه که لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا پێشتر ڕایگه‌یاند بوو که ده‌یه‌وێت هه‌رچی زووتره وڵامی ئه‌و سکاڵایانه بداته‌وه که له سه‌ر گشت پرسییه‌که تۆمار کراوه، به‌ڵام له ناکاو ڕایگه‌یاند که هه‌موو داواکارییه‌کان نایاساین و ڕه‌ت ده‌کرێنه‌وه.
شایانی باسه که ڕۆژی یه‌کشه‌مه، گشت پرسی گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیا به‌ڕێوه چوو که ۵۱ له سه‌د ده‌نگی به‌ڵێی هێنا، پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کان له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که ۲.۵ ملیۆن ده‌نگی ساخته و بێ په‌نجه مۆر به‌م گشت پرسییه زیاد کراوه، به‌ڵام لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا ئه‌مه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه.