ئه‌ردۆغان : ئه‌گه‌ری زۆره ئێمەش وه‌ک بریتانیا ده‌ست له یه‌کێتی ئه‌ورووپا هه‌ڵبگرین
سه‌رۆکی تورکیا وتی: وه‌ک پڕۆسه‌ی برگزیت له بریتانیا، چاره‌نووسی ئه‌ندامەتیی تورکیا له یه‌کێتی ئه‌ورووپا ده‌خه‌مه گشت پرسییه‌وه .
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کاناڵی سی ئێن ئێن وتی: بۆچوونه‌کانی ئێستای ترامپ جێگه‌ی خۆشحاڵیه و من لێیان ڕازیم و هیوادارم ئه‌مه ببێته هۆی باش کرده‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ناتۆ.
ناوبراو وتیشی : به ترامپم وت به‌ر له‌وه‌ی دێر بێت با دیداری ڕووده‌ڕوو پێکه‌وه ئه‌نجام بده‌ین، ئه‌ویش قبوڵی کرد و ڕه‌نگه ئه‌م دیداره به زوویی ئه‌نجام ببێت.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا سه‌باره‌ت به به‌شداری تورکیا له ئازاد کردنی ڕه‌قه و به‌شداری کردنی کوردی سووریا وتی: گرووپی تیرۆریستی داعش ناکرێت به گرووپێکی تیرۆریستی دیکه له‌ناو ببرێت، ئێمه به ئه‌مریکامان وتووه که تورکیا ده‌توانێت داعش له‌ناو ببات.
ئه‌و سه‌باره‌ت به یه‌کێتی ئه‌ورووپا وتی: ۵۴ ساڵه تورکیا چاوه‌ڕوانی به ئه‌ندام بوونی له ئه‌ورووپایه. ئێمه له‌مه زیاتر ناتوانین چاوه‌ڕوانی بکه‌ین. وه‌ک پڕۆسه‌ی برگزیت له بریتانیا، چاره‌نووسی به ئه‌ندام بوونی تورکیا له یه‌کێتی ئه‌ورووپا ده‌خه‌مه گشت پرسییه‌وه.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی کرد: یه‌کێتی ئه‌ورووپا له سه‌ر به‌ڵێنه‌کانی خۆی ڕاناوه‌ستێت، بۆ نموونه بڕیار بووه که دوای به‌رگرتن به چوونی په‌نابه‌ره‌کان بۆ ئه‌ورووپا ۶ ملیار یۆرۆ به ئێمه بده‌ن، به‌ڵام تاکوو ئێسته ته‌نیا ۷۲۵ ملیۆن دۆلاریان پێدواین.
ئەردوغان له کۆتاییدا ڕایگه‌یاند که له میانه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ئه‌مریکا به جدی داوای ڕاده‌ست کردنی گوله‌ن له به‌ڕێز ترامپ ده‌که‌م، هه‌موو به‌ڵگه‌کان له‌به‌رده‌ست دان که ڕێبه‌ری سه‌ره‌کی کوده‌تاکه فۆتۆ بووه.