May 17, 2017 11:11 Asia/Tehran

دەوڵەت باخچەلی ڕێبەری پارتی بزاڤی نەتەوەیی تورکیا لە وتاردانێک دا وتی : ئەمریکا یارمەتی ماڵی و سەربازی دەداتە تاقمە تیرۆریستییەکان بە تایبەتی داعش.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ تورکی ئەستەمووڵی ، دەوڵەت باخچەڵی ڕێبەری پارتی بزاڤی نەتەوەیی تورکیا لە وتاردانێک دا وتی  درێژەی  یارمەتی ماڵی وسەربازی

بە تاقمە کانی تیرۆریستی، ئاسایش و هێوری و سەقامی دونیا بە تایبەتی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینیان بە توندی خستوەتە بەر مەترسی.

ناوبراو وتی : ئەندامەتی تورکیا وەک  شەریکی ستراتژیکی ئەمریکا لە ڕێکخراوی ناتۆ یەکێک لە پیلانەکانی دەسەڵاتی گەورە بەتایبەت ئەمریکا لە سەردەمی مێژوویە.

دەوڵەتی باخچەلی  لە درێژەی وتارەکانیان دا بە ئاماژەدان بە داانپێدانانی دەوڵەتی  ئەمریکا بە یارمەتییەکانی ئەم وڵاتە  بۆ تاقمەکانی یەپەگە  و پەیەدە وتی ئەمریکا دانی لەسەر ئەم پرسە داناوە.

دەبێ بڵێین  پێوەندی دوو لایەنەی تورکیا و ئەمریکا لە ماوەیەک لەمەوبەر بەرەوڕووی قەیران بووە.

لەحاڵێکدا کە تورکیا نەیاری پڕچەک کرانی کوردەکانی باکووری سوریایە  و بە جاران وشداری داوەتە کۆشکی سپی، بەڵام واشینگتۆن هەروا ناردنی چەک و چۆڵ  بە پەیەدە  و یەپەگە  درێژە پێ دەدات  .

شەوی ڕابردوو دونالد  ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا درێژەپێدانی ناردنی  چەک بۆ هێزی کورد کە شەڕ لەگەڵ  داعش دەکەن لە باکووری سوریا ، پەسەند  کرد  .