May 17, 2017 12:53 Asia/Tehran
  •  ڕەخنە گرتنی سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە ئەڵمانیا

سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە ئەڵمانیا بە هۆی دانی مافی پەنابەریەتی بە ژمارێک لە شارومەندانی ئەو وڵاتە لە ئەڵمانیا ڕەخنەی گرت .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری  فارس ، " بنعەلی ییلدریم" رۆژی چوار شەممە وتی : بڕیاری ئەڵمانیا لە بارەی دانی پەنابەریەتی بەشارومەندانی تورکیا کە تۆمەتبارن بە خۆوەردان لە کودەتا بێ ئاکامەکەی ١٥ ژوئیەی ساڵی ڕابردوو ، ئالۆزی لە نێوان ئەندامانی ناتۆی تووندتر کردۆتەوە . کاربەدەستانی ئەڵمانیایی لەم بەینە بە ٤١٤ شارومەندی تورکیایی کە پاسەپۆرتی دیپلۆماتیکیان هەیە ، پەناهەندەگی داوە . وەزارەتی نێو خۆی ئالمانیا ئەم بابەتەی پشت ڕاست کردۆتەوە . تورکیا "فەتحۆڵا گویلەن" و لاگرانی ئەوی بە ڕێکخستنی کودەتا تۆمەتبار کردووە و لە کاردانەوە بە دانی پەنابەریەتی بەو کەسانە ، نەیاریەتی کردووە لەگەڵ دیداری نوێنەرانی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە گەل سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە پیگەی ئاسمانی ئینجرلیک لە خاکی تورکیا دا . ئەڵمان وێڕای ڕەخنە گرتن لەم ستراتژیایەی تورکیا ڕایگەیاندووە کە وڵامی  شیاو بەو ئەداتەوە .