وریایی دانی دووبارەی تورکیا دژی کوردەکانی سوریا
May 17, 2017 20:45 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی تو رکیا جارێکی دیکە کردەوەی سەربازی دژی کوردەکانی سوریای هێناوەتە ئاراوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا " بین عەلی ییلدریم" رۆژی چوار شەممە ڕایگەیاند ، بێتوو ئەمریکا دەستەبەری پێویست ئاراستە نەکات تورکیا هیچ گومانێکی لەمەڕ دەستپێکردنیی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی تاقمە چەکدارە کوردەکان لە سوریا دا نابێت .
سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند ، هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوەیەکی ترۆریستی بۆ شکستی ڕێکخراوی ترۆریستی دیکە لە ڕوانگەی ئانکاراوە قەبووڵکراو نییە . ییلدریم لە درێژە دا ڕەخنەی گرت لە هاوکاری ئەمریکا لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل . بەرلەوەیش سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند، ئانکارا هەرگیز پەلامارەکانی دژی یەکینەکانی پارێزەری گەلی کورد یەپەگە لە سوریا سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئەمریکا لە بارەی تەیارکردنی ئەوان بە چەک ، ڕاناگرێت .