May 18, 2017 15:25 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی حەوت گومانلێکراو لە تورکیا

هێزە ئاسایشییەکانی تورکیا ئیدعایان کردووە حەوت گومانلێکراو بە هاوکاری لەگەڵ تاقمی ترۆریستی داعش قۆڵبەست کرد .

بە گوێرەی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران لەئانکارا ، ئەو کەسانە لە ئۆپەراسیۆنی هاوکاتی هێزە ئاسایشییەکانی تورکیا لە چوار پارێزگای ئەزمیر ، ئەستەمۆل، ئەرزرووم  وماردین قۆڵبەست کراون .  ئەوە لە حالێک دایە کە ستراتژیای تورکیا بەرامبەر ترۆریسم دوو فاقیانەیە و ئانکارا بەجاران بە پشتگری دراوی و سەربازی لە تاقمە ڕەشەکوژەکان لەوان داعش لە سوریا و ئێراق لە کوشتاری هەزاران کەس لە خەڵکی ئەو دوو  وڵاتە  ڕۆڵی  گرنگیان بووە .