ئەردوغان : تورکیا ناتوانی دوخی نایاسایی هەڵوەشێنێتەوە
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی تاکاتێک کە هیوری بە تەواوەتی دانەمەزرێت، ئانکارا ناتوانی دوخی نایاسایی هەلوەشینێتەوە .
بە وگێرەی ڕاپۆرتی رۆیتیرز ، رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە وتی : بەسگەلێکی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا هێشتایس پڕە لە چەک هەر بۆیە تورکیا ناتوانێ بارودۆخی نائاسایی ڕاگەیاندراوە دوای کودەتای سەربازی بی ئاکامی جولای ڕابردوو هەڵوەشێنێتەوە .
ئەردوغان ئیدعای کردووە لە بارودۆخی ئێستا ، شاخا چیاکانی باشوری رۆژهەڵاتی تورکیا پڕە لە حەشارگە ، شارە ژێر زەمینییەکان لەم ناوچە دا ڕۆنراون . ئەردوغان لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکووری سوریایش وتی : ئانکارا بۆ ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی زۆرتر وەکوو قەڵخانی فورات لە باکووری سوریا ، کەمتەرخەم نابێ و ئەگەر بەرەو ڕووی هەرەشەی کوردەکانی سوریا و ئەی پی جی بێت ، کاردانەوەی دەبێت . ڕاگەیاندنی دوخی نائاسایی لە ناوچەکانی باشووری و باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا بەردەوام بەرەو ڕووی ناڕەزایەتی دەربرینی تووندی کوردەکان و پارتەکوردییەکانی ئەو وڵاتە بووە . چۆن ڕاگەیاندرانی ڕەوشی نائاسایی لەم ناوچە گەلە دەبێتە هۆی تووندتربوونەوەی گرفتەکانی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە .