May 20, 2017 13:49 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی قلیچدار ئۆغلو لە تووندتر بوونەوەی گوشار بۆ سەر بڵاڤۆک و رۆژنامەکانی تورکیا

سەرۆکی پارتی کۆماری گەلی تورکیا ڕەخنەی گرت لە تووندتربوونەوەی گوشار بۆ سەر بڵاڤۆک و ڕۆژنامەکان لەو وڵاتە دا .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی ، "کەمال قلیچدار ئۆغلوو' سەرۆکی پارتی کۆماری گەلی تورکیا ( لە اپرتە نەیارەکانی دەوڵەت) لەکاردانەوە بە حوکمی دادئەستێنی ئەستەمۆڵ بۆ قۆڵبەستکرانی بەرپرسی ڕۆژنامەی "سوزجو" و سێ کەس لە بەڕێوە بەرانی ئەم رۆژنامەیە وتی ، ئەم حوکمە قەبووڵ ناکرێت و گەلی تورکیا ناتوانێ تاقەتی ئەم ڕادە گوشارە بەسەربڵاڤۆک و رۆژنامەکان بینێت . " قلیچدار ئۆغلوو" ڕوو لە کارگێرانی  دەزگەی دادی تورکیا جەختی کرد ، نابێ ببنە دارە دەستی دەوڵەت ، دەبێ دادگەری دامەزرینن دەنا دەبنە هۆی ڕووخانی نزام . هەرلەم حالە دا ژمارێک لە نوێنەرانی پارتی کۆماریخوازی گەل لە پەرلەمانی تورکیا دۆینی هەینی بەئامادەبوون لە نووسینگەی ڕۆژنامەی سوزجو لە ئانکارا لەم رۆژنامەیە پشتگریان کرد . دادئەستێنی ئەستەمۆڵ دۆینی هەینی فەرمانی قۆڵبەستکرانی بەرپرسی ڕۆژنامەی "سوزجو"  و سێ کەس لە بەڕێوە بەرانی ئەم رۆژنامەی نەیاری دەوڵەتی تورکیا ی بەتاوانی پیوەندی لەگەڵ گرووپی فەتحۆڵا گویلەن دەرکردووە . گویلەن لە لایەن کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکیا بەجاران بە خۆوەردان لە کودەتای بێ ئاکامی ژوئیەی ساڵی ٢٠١٦ تۆمەتبار کراوە بەڵام گویلەن ئەوی ڕەدکردۆتەوە .