May 20, 2017 13:51 Asia/Tehran
  • هەدەپە، هاوسەرۆکی نوێ دەسنیشان دەکات

پارتی دیموکراتیکی گەل کە لایەنگری کوردەکانە ئەمڕۆ دانیشتنێکی نائاسایی ساز دەکات بۆ جێ بەجێ کردنی بڕێک لە ڕەوتە یاساییەکان وهەڵبژاردنی هاوسەرۆکی نوێی وەک جێنشینی فیگن یوکسەکداغ کە ئێستا لە زیندان دایەو کورسی پەرلەمانی لەدەست داوە .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ بەگێڕانەوە لە ڕۆژنامەی حوریەت، واچاوەڕوانی دەکرێ، سەرپێڵ کەماڵ بەی، لە ئەندامانی پلەبەرزی پارتی دیموکراتیکی گەل لە کۆنگرەی نائاسایی ئەو پارتە وەک هاوسەرۆکی نوێ هەڵبژێردرێ.

هەروەها ژمارێک نوێنەری ئەو پارتە بۆ وێنە فیلیز کرسترجی ئۆغڵوو و مەراڵ دانیش بەشتاش و تولای حاتەم ئۆغڵوو لاری لەوێنەی کاندیداکانی شیمانەیین.

بەپێی یاسای نێوخۆی ئەو پارتە، ئەگەر ئەندامێکی هاوسەرۆک بەهەر هۆیەک نەتوانێ ئەرکەکان جێ بەجێ بکات، لە پلەی یەکەمدا سەرۆکێکی جێنشین بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان هەڵدەبژێردرێ و ٤٥ رۆژ دواتر، ئەو پارتە بە بەڕێوەبردنی کۆنگرەیەکی نائاسایی دەبێ هاوسەرۆکی نوێ هەڵبژێرن.

یوکسەکداغ لە فێڤریەی٢٠١٧پاش تاوانبارکران بە پەیوەندی گرتنی بە گرووپێکی تیرۆریستی، کورسیەکەی لە پەرلەمان لەدەست دا.

پاش ئەو ڕووداوە، پارتی دیموکراتیکی گەل ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر ئەو بڕیارە ڕاگەیاندو داوای لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و هەروەها دادگەی مافی مرۆی ئوروپا کرد لەوبارەوە هەنگاو بنێن.