حوزه‌یران 20, 2017 16:46 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرەڤانی تورکیا : لە قۆناخی کۆتایی کرینی سیستمی ئیس چوارسەد لە ڕووسیاین

فیکری ئیشیک وەزیری بەرەڤانی تورکیا ڕۆژی شێشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێران بە ئاماژەدان بە نیازی تورکیا بە سیستمی موشەکی بەرەڤانی ئیس چوارسەد وتی: دوایین لێکدانەوەکانی تەکنیکی خەریکی ئەنجام بوونەو دوای ئەوە لە کۆرت ماوەدا بە دوا بڕیاری ڕامیاری دەگەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ئیشیک ڕایگەیاند : هەرچەند سیستمە موشەکیەکانی بەرەڤانی ئیس چوارسەد بەرنیازی تورکیایە بەڵام مەبەستی سەرەکی ئێمە گەشەو بەرهەم هێنانی سیستمی بومی یە ولەم بارەیشەوە بەرنامەکانی خۆمانمان دەسپێکردووە. لە درێژەدا وتیشی: ئەم بەرنامانە یش داگری بەشی توێژینەوە وهەمیش داگری بەشی گەشەو کەرەسە وئامێرگەلیک دەبێت ولەم بارەوە ژمارەیەک لە کۆمپانیەکانی ڕۆژئاوایی یش خوازیاری هاوکاری لەگەڵ تورکیاین . کەناڵی هەواڵی ستاری تورکیا دوو حەوتە لەمەوپێش ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ڕووسیا بۆ فروشرانی هەر کۆمەڵە مووشەکی ئیس چوارسەد بە تورکیا ، بری پانسەد ملوێن دوڵاری پێشنیارداوە. پاش ئەمەیش میدیاکان لەدوا بڕیار بۆ  فروشی مووشەکی ئیس چوارسەدی ڕوسی بە تورکیا هەواڵی داوە وبەگیڕانەوە لە کاربەدەستانی تورکیا ڕایانگەیاندبوو کە تورکیا چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی نڕخی نیهایی بۆ کڕینی ئەم سیستمە مووشەکیەیە.