حوزه‌یران 20, 2017 17:54 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی یەکەم دادگەی پەیامنێرانی تۆمەتبار بە پێوەندی هەبوون بە تاقمی گوێلەن

یەکەم کۆبوونەوەی دادگەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتی چەند پەیامنێری تورکیا سەبارەت بە هەبوونی پێوەندی لەگەڵ تاقمی گوێلەن بەڕێوە چوو .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، ئەم پەلامنێرانە لەسەردەمی ڕەوشی نائاسایی  کە دوای کودەتای بێ ئەنجامی پازدەی ژووئییە لە تورکیا سەپێندرا، گیران  .

هەموو پەیامنێرانی ئامادەبوو لە دادگە تۆمەتبارن بەوەی کە پێوەندیان لەگەڵ  گوێلەن هەیە .

دە کەس لە حەڤدە پەیامنێری گومان لێکراو هەڵاتوون، شەش کەسیان لە بەندیخانەدان وکەسێکیان بەشێوەی مەرجدار ئازادە  هەتا بەڕێوە چوونی دادگەکە.

تورکیا بە پێی دوایین ڕاپۆرتی پەیامنێرانی بێ سنووربە پێی  داڕشتی ئازادی بیروڕادەربڕین و ڕوژنامەکان لە پلەی پەنجا وپێنج دایە.

ئێستاکە 167 پەیامنێر لە تورکیا لە بەندیخانە بووە کە زۆربەیان  لە سەردەمی

ڕەوشی نائاسایی گراون .

هەروەها دادگەیەک لە ئەستەمووڵ بە دەرکردنی حوکمێک سی ویەک پارێزەری بە تۆمەتی هەبوونی پێوەندی لەگەڵ  تاقمی گوێلەن ناردووەتە بەندیخانە.

ئەم پارێزەرانە  وەک بەشێک لە لێکوڵینەوە و لێپێچینەوە لەلایەن نووسینگەی دادئەستێنی گشتیی ئەستەمووڵ  بەشێوەی کاتی گیرا بوون  .

لەبەرامبەریش دا یازدە  گومانلێکرابەشێوەی مەرجدار  ئازادن  بەڵام  چوونەدەرەوەیان قەدەغە کراوە.