دەرکرانی پتر لە حەوت هەزار کەس لە ئیدارە و ناوەندە دەوڵەتییەکانی تورکیا
ده‌وڵه‌تی تورکیا دوابەدوای کووده‌تای بێ ئاکامی ئه‌و وڵاته‌دا تا ئێستا کە ساڵوەگەڕی ئەو کودەتایە گەیشتووە، زیاتر له 7 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌تیی له‌سه‌ر کار وەدەرناوە.
هەواڵدەریی ئاناتوولی لە ئانکاراوە راپۆرتی دا؛ دوابەدوای کووده‌تای بێ ئاکامی ژولایی ٢٠١٦ لە تورکیا تا ئێستا کە ساڵوەگەڕی ئەو کودەتایە گەیشتووە، 7 هه‌زار و ٥٦٣ فەرمانبەری ئیدارە و ناوەندە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گرووپی گولەن وەدەرنراون.
له ڕێگای حوکمێکی ده‌وڵه‌تییه‌وه که له قه‌باره‌ی دۆخی نائاسایی له تورکیا ده‌رکراوه و له ڕۆژنامه‌یێکی فه‌رمیشدا چاپ کراوه ئه‌مڕۆ ڕۆژی 16ی جووڵای وه‌زاره‌تخانه‌کانی تورکیا ده‌رکرانی به‌رفراوانی فه‌رمانبه‌رانی خۆیان ده‌بینن که تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن (تۆمه‌تباری سه‌ره‌کیی کووده‌تاکه)یان له پاڵدایه.
هەروەها بە پێی ئەو بڕیارەی سەرۆک کۆماری تورکیا، ٣٤٢ هێزی سەربازیی خانەنشین کراویش پۆست و پلەی سەربازییان لێ سنراوەتەوە و مووچەکەیشیان بڕاوە.
هه‌ر به‌و پێیه‌ش ئه‌مڕۆ 418 که‌س له وه‌زاره‌تی دادی تورکیا، 203 که‌س له ئیداره‌ی پۆلیسه‌وه، 551 که‌س له وه‌زاره‌تی دیانه‌ت، 45 که‌س له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، 1486 له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، 102 که‌س له وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ی نیشتمانی، 789 که‌س له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، 302 مامۆستای زانستگا له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، 546 هێزی چه‌کدار، 29 که‌س له ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تیی تی.ئاڕ.تی، 235 که‌س له ژهندهرمه و کۆی 7346 که‌سی نوێ ده‌رکراون.
تورکیا بانگەشە دەکات کە فەتحڵلا گولەن بە پێکهێنانی گرووپێک و بە دزە کردنە نێو دام و دەزگەکانی دادوەوانی، سەر بازی، فێرکاری و ناوەندە دەوڵەتییەکان، ئەو کودەتە بێ ئەنجامەی وەڕێخستووە بەڵام گولەن ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.
دەگوترێ لە کودەتاکەی ١٥ی ژولایی ساڵی ٢٠١٦ی تورکیا ٢٤٩ کەس کوژران و ٢ هەزار و ١٩٣ کەسیش بریندار بوون.