ته‌مووز 16, 2017 20:57 Asia/Tehran
  • نامەی گرووپێک  لە کاربەدەستانی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ تورکیا

ئایدیل ئاسر و دە چالاکی مافی مڕۆڤی تورکیا هەرچی خێراتر ئازاد بکات . بارودۆخی مافی مڕۆڤ لە توکریا ڕوولەنالەبار بوونە .

لە تورکیا  کەسانێک  کە لە مافی مڕۆڤ  داکۆکی دەکەن  بە تۆمەتگەلی  تێڕۆڕیستی  قۆڵبەست دەکرێن کاربەدەستانی تورکیا  بە بیانووی  خەبات بە دژی  تێڕۆڕیزم بوونەتە  دەسەڵاتدار  کە  ئازادی  ڕادەربڕین  و ازادیەکانی    دیکەی  تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی  بەرتەسک بکەن .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس و بە گێڕانەوە  لە ڕۆژنامەی جمهوریەت  گروپێک  لە کاربەدەستانی  ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاردانەوە  بە درێژەی گیرانی  ئایدل ئاسر   سەرۆکی  لقی تورکیای ڕێکخراوی  لێبوردنی  نێونەتەوەیی  هاوڕێ  دە کەس لە چالاکانی مافی مرڕۆڤی تورکیا لە نامەیەکدا  ڕایگەیاندووە لە تورکیا کەسانێک کە لە مافی مڕۆڤ لاگری دەکەن بە تۆمەتگەلی  تێڕۆڕیستی   قۆڵبەست  قۆڵبەست دەکرێن  کاربەدەستانی تورک و   دەوڵەت  بۆ شەرعیەت دان  بە پەلاماری بۆ سەر ڕەخنەگران بەردەوام لە  پرسە ئاسایشیەکان کەڵک وەردەگرن  بە تایبەت لە خەبات بە دژی تێڕۆڕیزم و بەرگرتن  لە ئەگەری کودەتایەکی  دیکە قسە دەکەن   لەو دۆخەدا     دەبنە  خاوەنی  دەسەڵاتگەلێک کە دەتوانن  ئازادی ڕادەربڕین  ئازادی کۆمەڵایەتی  و ئازادی  ڕێکخستنی  خەڵک    بەرتەسک بکەنەوە  ئەو  پرسگەلە لە تورکیا زۆر  نێگەران هێنەرە . لە ونامەیدا   وێڕای  ئاماژە  بە   پێشێلکرانی  ئاشکرای  مافی مڕۆڤ لە تو کیا   هاتووە  لە تورکیا  بۆ لەبەرچاو گرتنی  مافی مڕۆڤ و ئازادی بنەمایی  بە  وشداریمان داوە   بەڵام  هیچکام  ئاکامی  نەیووە  و نیشانەکان لە تورکیا    نیشاندەری  توند بوونەوەی   ئەو پرسگەلەیە . لە ئەنجومەنی   مافی مڕۆڤی  ڕێکخراوی  نەتەوەکان  داوای  ڕاگەیشتنی جیدی  بە   نالەبار  بوونی دۆخی   مافی مڕۆڤ  لە تورکیا دەکەین  و خوازیاری  ئازادی  هەرچی  خێراتری   ئاسر  و دە  چالاکی  مافی مڕۆڤ لە تورکیا داین .