ته‌مووز 17, 2017 11:36 Asia/Tehran
  • گیرانی بەدەیان کەسی دیکە لەپەیوەندیی لەگەڵ کودەتا ناسەرکەوتووەکەی تورکیا

پۆلیسی تورکیا ١١٥ کەسی لە پارێزگای تەکرداغ لە باکووری ڕۆژاوای ئەو وڵاتەی بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ تاقمی گولەن قۆڵبەست کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆلۆ، کەسانی گیراو تاوانبارن بە کەڵک وەرگرتن لە پرۆگرامێکی پەیام گەیاندنی سێلفۆن بەناوی بای لاک بۆ پەیوەندی گرتن بە کەسانی دیکەوە.

دادئەستێنیی تەکرداغ فەرمانی گرتنی١٢٧کەسی لەپەیوەندی لەگەڵ چالاکییەکانی تاقمی گولەن لە تورکیا دەرکردووە کە لەنێو کەسانی گیراودا، ژمارێک ئیمامی جەماعەت، بازرگان، مامۆستا، پزشک و ئەندامی پۆلیس بەرچاو دەکەوێ.

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، فەتحوڵا گولەن زانای دینی دانیشتووی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی کردنی کودەتای بێ ئەنجامی سەربازیی١٥ی ژوولای ساڵی رابردوو تاوانبار دەکات.

گولەن چەندین جار ئەو تۆمەتەی ڕەت کردۆتەوەو ئەردۆغان بە ڕێکخستنی کودەتایەکی ساختە بەئامانجی پاکتاوکردنی نەیارانی تاوانبار دەکات.

حکومەتی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لەکاتی کودەتا بێ ئاکامەکە، تائێستا زیاتر لە١٧٠هەزار کەسی خستووەتە بەر لێپێچینەوەی دادەوانی، یان گرتن و زیندانی کران ولەسەر کارلابردن.

لە کودەتای تورکیا نزیک بە٢٥٠کەس کوژران و دوو هەزار و ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون.