ته‌مووز 17, 2017 16:00 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بۆمب لەسەر ڕێی هێزەکانی سوپای تورکیا

ژمارێک لە هێزەکانی سوپای تورکیا لەئاکامی تەقینەوەی بۆمب لە پارێزگای هەکاری لەباشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بریندار بوون.

کەناڵی ئەلعالەم بەگێڕانەوە لە سوپای تورکیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی تەقینەوەی بۆمب لەسەر ڕێی ئۆتۆمبیلی هەڵگری هێزەکانی سوپا لە پارێزگای هەکاری، حەڤدە سەربازی ئەو وڵاتە بریندار بوون.

ئۆپراسیۆنی سەربازی هێزە ئاسایشییەکان بۆ گرتنی ئەنجامدەرانی ئەو تەقینەوە بەپاڵپشتی ژمارێک کۆپتەر لەناوچە دەس پێ بووە.

ئەو تەقینەوە لەکاتێکدا ئەنجامی گرت کە حکومەتی رەجەب تەییب ئەردۆغان دوو ڕۆژ لەوەپێش ڕێوڕەسمی کودەتا ناسەرکەوتووەکەی ژوولای٢٠١٦ی بەڕێوە بردبوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێی داگرت لەسەر سەرکوت کرانی نەیارانی حکومەتی ئەو وڵاتە.