ته‌مووز 17, 2017 17:04 Asia/Tehran
  • دەسگیر کرانی جێگری پارێزەری دیاربەکری تورکیا وهاوژێنەکەی

جێگری پارێزگاری دیاربەکر وهاوژینەکەی بە تاوانی پێوەندی لەگەڵ تاقمی گولەن لە فڕگەی ئانکارا ی تورکیا دەسگیر کران .

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ملیەتی تورکیا " سرجان گوک دمیر " وهاوژینەکەی دەیانویست لە ئانکاراوە بگەڕینەوە بۆ دیاربەکر کە لەفڕگەی ئانکارا دەسگیر کران. دادئەستێنی دیار بەکر لە چوارچێوەی توێژینەوە لەبارەی چالاکیەکانی تاقمی فەتحوڵڵا گولەن دەستوری دەسگیر کرانی سرجان گوک دمیر " جێگری پارێزگاری دیاربەکری دەرکردووە.  گوک دمیر و هاوژینەکەی بۆلێپێچینەوە گوێزرانەوە بۆ ئیدارەی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسمی پۆلیسی دیاربەکر. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا " فەتحوڵا گولەن زانای بە نفوزی دانیشتووی ئەمریکای بەڕیبەرایەتی کودەتا بێ ئاکامە سەربازیەکەی پازدەی ژوئیەی ساڵی ڕابردوو تاوانبار دەکات،. گولەن زۆرجار ئەم تاوانەی رەد کردەوەو ئەردۆغانی بە ڕێکخەری کۆدەتا ساختەکە بە مەبەستی سه ر کوت کردنی  نەیاران تاوانبار دەکات. لە دوائین شەپۆلی دەسگیر کرانەکان لە تورکیا ، ڕۆژی ڕابردوو پۆلیس سەدو پازدە کەسی لە پارێزگەی تەکر داغ لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ تاقمی گولەن دەسگیر کرد. دیار بەکرپارێزگەی کوردنشین لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیایە و ڕەوتی ئاشتی بۆ چارەسەر کرانی مەسەلەی کوردەکان لە تورکیا کە لەدێسەمبەری دووهەزارو دوازدە دەسپێکرابوو دوابەدوای تەقێنەوەیک مانگی ژوئیەی دووهەزارو پازدە لە شاری پڕسووسی ئەم وڵاتە ڕاگیرا.