ته‌مووز 17, 2017 21:13 Asia/Tehran
  • هەوڵی دەوڵەتی تورکیا بۆ درێژکردنەوەی حاڵەتی نائاسایی لەم وڵاتە

دەوڵەتی تورکیا بە ناردنی داخوازیەک بۆ پەرلەمانی ئەم وڵاتە ، خوازیاری درێژکردنەوەی سێ مانگەی حاڵەتی نائاسایی کە دوای کۆدەتا بێ ئاکەمەکی نێوەکانی ژوئیەی ساڵی دووهەزارو شازدە لەم وڵاتە بەدی هاتووە ، بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕوێترز لە ئانکارا، لە بەیان نامەیەک کە لە نوسێنگەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا بڵاوی کراوەتەوە هاتووە: کابینەی دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەپەرلەمانی تورکیا داوای کردووە لە ڕٶژی چوارشەممەوە ، دۆخی نائاسایی بۆسێ مانگی تر درێژ بکاتەوە. داخوازی درێژ کردنەوەی دۆخی نائاسایی لە تورکیا بۆ سێ مانگی تر ، نێردرابۆ پەرلەمانی ئەم وڵاتە. دەولەتی " ڕەجەب تەیب ئەردۆغان " لە کاتی کۆدەتا بێ ئاکامەکەی ژوئیەی دووهەزاروشازدە لەدژی دەوڵەتی تورکیا ، هەتا ئێستاکە فرەتر لە سەدو سیی هەزار کەسی زیندانی کردووەولەکار دەرکردووە. تورکیا ئیدعا دەکات کە فەتحوڵڵا گولەن بە دامەزرانی تاقمێک ودزه کردن لە دامەزراوەی دادەڤانی - سەربازی - ڕاهێنان وئەرکانی دەوڵەتی - کۆدەتای بێ ئاکامی ڕێکخستووە بەڵام گولەن ئەم تاوانانە ڕەد دەکاتەوە. دەوترێ لەم کۆدەتایە دا دووسەدو چل ونۆ کەس کوژراون ودووهەزار وسەدو نەوەدو سێ کەسیش بریندار بوونە.