ته‌مووز 18, 2017 12:36 Asia/Tehran
  • داواکاری بۆ چوونەدەری  هێزی تورکیا لە بنکەی بەعشیقەی  ئێراق

نوێنەری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی ئێراق داوای لە دەوڵەتی ئەم وڵاتە کرد لە ڕێگەی ئاشتیانەوە تورکیا بە بردنەدەری هێزەکانی لە بنکەی بەعشیقەی پارێزگەی نەینەوا ناچار بکات.

تورکیا کۆتایی ساڵی 2015  بەسەدان هێزی خۆی بەشێوەی نایاسایی لە بنکەی بەعشیقەی  مووسڵ ناوەندی پارێزگەی  نەینەوا  بەبیانووی ڕاهێنانی  هێزی پێشمەرگە   و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستەکان سەقامگیر کرد.

محەممەد عەکیلی نوێنەری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی ئێراق  لە وتووێژ لەگەڵ  هەواڵدەریی تجاە پرس،  بە ئاماژەدان بە ئامانجی دیاریکراوی تورکیا لەوان زاڵ بوون بەسەر مووسڵ و پارێزگەی کەرکووک و ناوچەکانی دیکە لە باکووری ئێراق، وتی : ئێراق  پێویستی بە سیاسەتی ستراتژیکی نوێ دوای سەرکەوتن لە مووسڵ و خستنە ئەولەویەتی بەرژەوەندییەکانی  خۆیەتی  .

ناوبراو وتیشی : ئەمریکا  بۆ دزەکردنە نێو ئێراق  و گشت ناوچە هەوڵ دەدات و بەنیازی دۆزینەوەی دەرفەتێکە بۆ جێبەجێ کردنی گەڵاڵەکانی  .

بەرلەمە ئیبراهیم جەعفەری  وەزیری دەرەوەی ئێراق بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  بەغدا بە جاران هەڵس و کەوتی  دەوڵەتی ئەنقەرەی بۆ دەستدرێژی کردنەسەر خاکی ئێراق ئیدانە کردووە و سکاڵای بۆ ئەنجومەنی  ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەب و ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بردووە سەبارەت بە  هەوڵە ناشیاوەکانی تورکیا نیگەرانی دەربڕی .