گیرانی دەیان کەس لە فەرمانبەرانی پێشووی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا
تهمووز 18, 2017 14:02 Asia/Tehran
دادئەستێنی ئەنقەرە لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لەسەر چالاکی تاقمی گوێلەن، فەرمانی گیرانی چل کەسی دەرکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی ئاناتۆلی لە تورکیا، سی و نۆ کەسیان لە فەرمانبەرانی پێشووی وەزارەتی نێوخۆی تورکیان کە ئەم دواییە لەکارلابراون و یان وەدەرنراون.
دەوڵەتی رەجەب تەیب ئەردوغان لە کاتی کودەتای بێ ئەنجامی ژووئیەی ساڵی 2016 بە دژی دەوڵەتی تورکیا تائێستا زۆرتر لە سەد وسی هەزار کەسی لەبەندیخانە خستووە و یان لەسەرکار لای بردوون.
تورکیا دەڵێت تاقمی گوێلەن بە پێکهێنانی تاقمێک وبە دزەکردنە نێو پێکهاتەی دادەڤانی - سەربازی و پەروەردە و ئەرکانی دەوڵەتی ، کودەتای بێ ئەنجامی وەڕێ خستووە بەڵام گوێلەن ئەم تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە .
دەوترێ لەم کودەتایە 249 کەس کوژراون و دووهەزارو 193 کەسیش بریندار بوونە.