ئه‌نقه‌ره دیسان هه‌ڕه‌شه له ڕووسیا ده‌کات
به هۆی درێژه کێشانی قه‌ده‌غه‌ی هاورده کردنی به‌روبوومی کشت و کاڵی تو‌رکیا له لایه‌ن ڕووسیاوه، وه‌زیری ئابووری تو‌رکیا هه‌ڕه‌شه‌ی کرد که ڕێکاری پێویست ده‌گرنه به‌ر.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، وه‌زیری ئابووری تو‌رکیا ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌ته‌کانی ڕووسیا له دژی تو‌رکیا گرت، به تایبه‌ت قه‌ده‌غه بوونی هاورده کردنی به‌روبوومی کشت و کاڵی تو‌رکیا له لایه‌ن ڕووسیاوه.
زیبیکچی له‌مباره‌وه وتی: ئه‌گه‌ر ئه‌م سیاسته‌کانه‌ی ڕووسیا درێژه‌ی هه‌بێت ئه‌وه ڕێکاری پێویست ده‌گرینه به‌ر چون تو‌رکیا له لایه‌ن هه‌نارده‌کارانی وڵاته‌که‌ی گوشاری زۆری له سه‌ره و ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و گه‌ماڕیانه‌یه که ڕووسیا له سه‌ر که‌رتی کشت و کاڵی ئێمه سه‌پاندوویه‌تی.
ئه‌و جه‌ختی کرد: چون له‌مه زیاتر توانی به‌ڕێوه بردنی ئه‌م دۆخه‌مان نییه ئه‌وه ئێمه‌ش ڕێکاری پێویست ده‌گرینه به‌ر.وه‌زیری ئابووری تو‌رکیا هه‌روه‌ها هیوای خواست که له کۆبوونه‌وه داهاتووی نێوان هه‌ر دوو وڵات ئه‌م کێشه‌یه بۆ هه‌میشه چاره‌سه‌ر ببێت.
ئێمه له دوای ئه‌وه نین که هه‌نارده کردنی ته‌مامه‌ته و سه‌وزه و گۆشت و شیر قه‌ده‌غه بکه‌ین، ده‌بێت له دوای ڕێگه‌چاره‌یه‌کی دیکه بین.