ئاب 11, 2017 13:49 Asia/Tehran
  • گیرانی ٢٠ کەس بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ پەکەکە لە ئەدەنەی تورکیا

پۆلیسی تورکیا لە هەڵمەتێکدا لە شاری ئەدەنە هەڵکەوتوو لە باشووری ئەم وڵاتە، ٢٠ کەسیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) قۆڵبەست کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ملییەتی چاپی تورکیا؛ ئەم کەسانەی کە چەن ژنیشیان تێدا دەبیندرێ سەر لە بەیانی ئەمڕۆ (هەینی) لە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی خەباتی دژ بە تیرۆریزمی پۆلیسی تورکیا بۆ سەر شوێنی کار و یان ماڵەکانیان لە شاری ئەدەنە گیراون.

گیراوان بۆ لێپرسینەوە گوێزرانەوە بۆ بنکەی پۆلیسی ئەدەنە.

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا سەدان کەس لە  ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) لە هەڵمەتەکانی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە گیراون.