ڕەخنەی سەرکردەیەکی هەدەپە لە هەڵس و کەوتی جەهەپە لە ڕەوتی وتووێژەکانی ئاشتی تورکیا
سەرکردەیەکی پارتی دیمۆکراتیکی گەلانی تورکیا وتی : پارتی کۆماریخوازی گەل لە ڕەوتی وتووێژەکانی ئاشتی وەکوو حکومەت دەجووڵێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، سەری سورەیا ئوندر، نوێنەری ئەنقەرە لە پەرلەمانی تورکیا سەربە پارتی دیمۆکراتی گەلانی تورکیا وتی : بەشێک لە پارتی کۆماریخوازی گەلان کاتی وتووێژی ئاشتی لەنێوان کوردەکان و دەوڵەتی تورکیا هەڵوێستێکی وەک ئاک پارتی و حکومەت دەگرنە بەر .
سری سورەیا ئوندر بە ئامادەبوون لەنێو کۆڕی ناڕازیانی ویجدان و عەداڵەت لە پارکی یوغورت چی ئەستەمووڵ وێڕای ئاماژەدان بە ڕێپێوانی دادگەری لەلایەن پارتی کۆماریخوازی گەل و دوابەدوای ئەوەش کۆبوونەوەی ویجدان و دادی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان وتی : هەم ڕێپێوانی پارتی کۆماریخوازی گەل و هەم کۆبوونەوەی وجدان و داد هەوڵێکی گرینگ و پێویست بوو .
ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا وێڕای ڕەخنە گرتن لە دەوری پارتی کۆماریخوازی گەل لە ڕەوتی وتووێژەکانی ئاشتیش وتی : پارتی کۆماریخوازی گەل لە ڕەوتی وتووێژەکانی ئاشتی کورد - تورکی زۆر لاواز جووڵاوەتەوە .
ڕەوشێک کە ئێمە ئێستا لەو داین هەموو پێش بینییەکانی ئێمەیان سەلماندووە.
بەجاران پێداگریمان کرد بوو کە هەموو ڕەوتی وتووێژەکانی ئاشتی بە مانای کوشت و بڕی پاشماوەی دیمۆکراسی لەم وڵاتە دا دەبێت.
لە ناوخۆی پارتی کۆماریخوازی گەل بەشێک لەم پارتە باوەڕیان بەم پرسە نەبوو و لەم بارەوە هەڵس و کەوتێکی وەک حکومەتیان گرتە بەر .
تەنیا ڕێگەیەک لەبەردەم ئەم وڵاتە هەیە ، بەدڵ و ڕاستبێژانە بەڵام بەوریایی باس و وتووێژ دەکەین و ڕەوتەکانی دیمۆکراسی لە جێگەیەک کۆدەکەینەوە.
سری سورەیا ئوندر لە درێژەدا وتیشی : ناکۆکی بیروڕا لەنێوان پارتی کۆماری خوازی گەل و پارتی دیمۆکراتیکی گەلان دەکرێت وتووێژی لەسەر بکرێت و ئەم وتووێژانە زۆر گرینگە.
ئەم ناکۆکی بیروڕایە لە ئارادایە و هەر دەبێتیش . ئەوەی گرینگە سەرپۆش دانان لەسەر ناکۆکی بیروڕا نیە بەڵکوو گرینگ ئەوەیە لەم بوارانە وتووێژ بکرێت.
لەم وڵاتەدا هەرکەس داواکارییەکی دیمۆکراسیانەی هەیە لە لایەن حکومەتەوە دەکەوێتە بەر پەلامار ، شتێک پێویست تر و گرینگتر لە یەکگرتوو بوونی کەسانێک کە لەلایەن حکومەتەوە زەبریان وێ دەکەوێ ، لەئارادانییە .