هۆشداریی وه‌زیری وزه‌ی تورکیا به هه‌رێمی کوردستان
وه‌زیری وزه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند که جێبه‌جێ کردنی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان زەبر له هاوکارییه‌کانی نێوان ئه‌نقه‌ره و هه‌رێم له ڕووی وزه‌وه ده‌دات.
به`پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، برات ئاڵبرایک، وه‌زیری وزه‌ی تورکیا ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند: جێبه‌جێ کردنی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان زه‌رب له هاوکارییه‌کانی نێوان ئه‌نقه‌ره و هه‌رێم له ڕووی وزه‌وه ده‌دات.
ئه‌و له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی جه‌ختی کرد: ئه‌م بڕیاره زه‌ربی خراپ هه‌موو ناوچه‌کانی باکووری عێراق ده‌دات.
ئالبرایک هه‌وروه‌ها ئاماژه‌ی دا که هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌م بڕیاره کارێکی زۆر باش و به‌جێ ده‌بێت.
شایانی باسه که سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستانی ئیراق، مه‌سعوود بارزانی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئه‌هرامی مێسر وتبووی که به‌رپرسانی تورکیا قسه‌ی ناکۆک زۆر سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆم بڵاو ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام به گشتی تورکیا دژی مافی کورد نییه.
ئه‌و زیادی کرد بوو که په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و تورکیا زۆر باشه، دۆستانی تورکی ئێمه زۆر به باشی له گرنگی هه‌رێمی کوردستان تێگه‌یشتوون، ئه‌وان هاوڕێ و هاوبه‌شی زۆر باشن و ملیاردی له هه‌رێم سه‌رمایه‌دانه‌ریان کردووه و په‌یوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان له باشترین ئاست دایه.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له میانه‌ی چه‌ند ڕۆژی پێشوودا چه‌ندین جار جه‌ختی کردووه که به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان دواناخرێت و له کاتی خۆیدا به‌ڕێوه ده‌چێت.