ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له شڕنا‌خ ۴ برینداری لێکه‌وته‌وه
هێزه‌کانی په‌که‌که بۆمبێکی چێندراویان له سه‌ر ڕێگای سه‌ربازانی تورکیا له ناوچه‌ی جزیره‌ی پارێزگای شڕنا‌خ ته‌قانده‌وه و بووه هۆی بریندار بوونی ۴ پۆلیسی تورک.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له هه‌واڵده‌ه‌ریی دۆغان، دوێنێ هیزه‌کانی په‌که‌که له گه‌ڕه‌کی یافز له جزیره بۆمبێکیان به‌ڕووی ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی پۆلیسی تورکیا ته‌قانده‌وه که به‌و هۆیه‌وه ۴ پۆلیس بریندار بوون.
له هه‌واڵه‌کاندا هاتووه که ته‌قینه‌وه‌که زۆر به‌هێز بووه و بیناکانی ده‌ڤه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه که ته‌قینه‌وه‌که تێدا روویداوه خه‌ساریان به‌رکه‌وتووه.
هێزی ئه‌منی تورکیا دوای ته‌قینه‌وه‌که ئۆپراسیۆنێکی به‌ربڵاوی له جزیره ده‌ستپێکردووه و به دوای هێزه‌کانی په‌که‌که‌دا ده‌گه‌ڕێت.
به هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه ڕێگای په‌یوه‌ندی جزیره له‌گه‌ڵ چه‌ندین ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری پچراوه.