ئاب 12, 2017 16:50 Asia/Tehran
  • هەدەپە: سی و حەوت ئەندامی ئێمە گیراون

ئەنجومەنی ناوەندیی پارتی دیمۆکراتیکی گەلانی تورکیا وتی : سی و حەوت ئەندامی هەدەپە لە ئۆپراسیۆنی پۆلیس لە شەش ناوچەی تورکیا گیراون.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، ئەنجومەنی ناوەندی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لە  بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە،  هێزی ئاسایشی تورکیا ئەمڕۆ لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش  بە دژی ناوەندی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لە پارێزگەکانی ئەستەمووڵ، ئەزمیر، ئانتالیا، مێرسین، مووش و قەیسەرییە  سی و حەوت کەس لەوان هاوسەرۆکانی هەدەپە لە پارێزگەی مێرسین و دوو پارێزەری دادی ئەندامی پارتەکەیان گرتووە.

هێزی ئاسایشی  تورکیا  بەدوای پەلامار بوسەر بینای  هەدەپە هەموو دووسیە و سەنەدوبەڵگەی نێو نووسینگەکە هاوڕێ لەگەڵ  وێنەی  هاوسەرۆکانی پارتەکەیان گەڵگرت و لەگەڵ خۆیان بردیان بۆ ناوەندی پولیس.

لەم بەیاننامەیە ڕاگەیەندراوە  ئۆپراسیۆنی گرتن و پەلامار کردن کە بە ناوی ئۆپراسیۆنی بەدژی تیرۆریستەکان لە میدیاکان  بڵاو دەبێتەوە لە ڕاستی دا ئۆپراسیونی  دەسەڵاتی تورکیا بۆ کپ کردن، سەرکوت کردن و وەبن گوشار خستنی لایەنەکانی دیمۆکراتیک  بەتایبەت  پارتی دیمۆکراتیکی گەلانە.

ئێستاکە زۆرتر لە پێنج هەزار ئەندامی  هەدەپە لەوان هاوسەرۆکان و نوێنەرانی ئەم پارتە لە بەندیخانە دان.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیە دا هەروەها ڕاگەیەندراوە   کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکیا دەبێ ئەمە بزانن  کە گوشار و هەڕەشەکان هەرچەندە  زۆرتر بێت هەتا کاتێک  کە دادگەری بۆ هەموان ڕەچاو نەکرێت خەباتمان  درێژە پێ دەدەین.