ئاب 12, 2017 17:46 Asia/Tehran
  • کوژرانی دوو سەربازی تورکیا بە هۆی تەقێنەوە لە باشووری ڕۆژهەڵات

دوو سەربازی تورکیەیی بە هۆی تەقێنەوەی بۆمبی دەستکرد لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە کوژران.

هەواڵدەری دەولەتی ئاناتۆلی تورکیا ڕۆژی شەممە لە کوژرانی دوو سەربازی تورکیەیی بە هۆی تەقێنەوەی بۆمبی دەستکرد لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە هەواڵی دا. ئەم تەقێنەوەیە لەکاتی تێپەڕینی ترۆمبێلی سەربازی لەستانی باتمانی تورکیا ڕووی دا ودەوڵەت هەروەکوو ڕابردوو ئەم پەلامارەی خستە ئەستۆی چالاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پە.کە.کە . ئانکارا وهاوپەیمانانی ڕۆژئاوایی تورکیا ، پە.کە.کە یان لەناو لیستی ڕێکخراوە ترۆریستەکان داناوە. دوای ئەوەکە تێکەڵچوونی نێوان پە.کە.کە وئانکارا هاوینی دووهەزارو پازدە بە کۆتایی ئاگربڕی لەرزۆک دەسپێکرایەوە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا بە گشتیی هەر ڕۆژ شایەتی توندوتێژی بووە. کێشەی کوردەکان لە تورکیا لەساڵی هەزارو نۆسەدو هەشتاو چواربووە هۆی کوژرانی فرەتر لە چل هەزار کەس.