ئه‌یلوول 10, 2017 18:09 Asia/Tehran
  • وریاییدانی یاسادانەرانی ئەمریکی بە بەرپرسانی تورک

لەسەروبەندی دانیشتنی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە نامەیەکدا لەبارەی رەفتاری شاندی تورکیاو دووپات بوونەوەی توندوتیژییەکانی سەفەری مانگی مای ئەردۆغان، وشداریی دا.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی لیژنەی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ئێد رۆیس سەرۆکی کۆماریخوازی لیژنەی کاروباری دەرەوەیی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا و ئێلیۆت ئەنگل ئەندامی دیموکراتی ئەو لیژنەیە لە نامەیەکدا بۆ رێکس تەیلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوایان لە ناوبراو کرد، بەر لەگەیشتنی شاندی تورکیا ، لە پێبەندبوونی تیمی ئاسایشیی ئەو شاندە بە یاساوڕێساکانی ئەمریکا دڵنیا بێتەوە.

لەو نامەدا، تیمی پاسەوانیی شاندی تورکیا تاوانبارە بە دەستتێدابوونی لە توندوتیژییەکانی ساڵی ڕابردوو لەبەردەم باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە واشنگتۆن و داوا لە تەیلرسۆن کراوە، بۆ پێش گرتن بە دووپات بوونەوەی ئەو توندوتیژییانە، ڕێگاچارە بدۆزێتەوە.

هاوکات لەگەڵ سەفەری رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئەمرتیکا لە نێوەڕاستی مانگی مای٢٠١٧ تێکهەڵچوون لەبەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە واشنگتۆن ڕووی داو حکومەتی ئەمریکا، پاسەوانانی ئەردۆغانی وەک ئەنجامدەرانی تێکهەڵچوون وئاڵۆزییەکان ناساند.

باڵوێزخانەی تورکیا لە واشنگتۆنیش وێڕای ڕەخنەگرتن لە کردەوەی لاوازی پۆلیسی ئەمریکا ڕایگەیاند، کەسانی ناڕازی بەدانی دروشم گەلێک دژ بە ئەردۆغان بوونە هۆی دنەدانی شارومەندانی ئەمریکی کە بۆ بەخێرهاتن پێ کوتن بە ئەردۆغان لەبەردەم باڵوێزخانەکە کۆببوونەوە.