ئه‌یلوول 10, 2017 19:10 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندنی ئامادەیی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ناوبژیوانیی لە پێوەندییەکانی کابۆل- ئیسلام ئاباد

" ڕەجەب تەیب ئەردوغان" بە جەختکردن لە سەر پشتگریی لە ستراتژای نوێی ئەمریکا لە ئەفغانستان باسی لە ئامادەیی ئانکارا بۆ یارمەتی بە باشتر بوونەوەی پێوەندییەکانی کابۆل- ئیسلام ئاباد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرانی ریکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە کازاخستان بە پشتگریی لە ڕەوتی ئاشتی ئەفغانستان بە ڕێبەری ئەشرەف غەنی لەگەڵ پاکستان ، لە سەر ئاشتی و پاوەجێی ناوچە جەختیان کردووە.

 سەرۆک کۆماری تورکیا لە حآلێک دا لە ستراتژای نوێی ئەمریکا لە خاکی ئەفغانستان پشتگری دەکات ، کە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠١ەوە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم هێرشی کردووە سەر ئەفغانستان و لە ستراتژیای نوێی خۆی گەرەکیەتی زیاتر لە چوار هەزار سەربازی نوێی جگە لە ٨٤٠٠ سەربازی سەقامگیر لە خاکی ئەفغانستان ، بەرێکات بۆ ئەو وڵاتە پرسێک کە بە ڕای حامید کارزای سەرۆک کۆماری پیشووی ئەفغانستان دەبیتە هۆی تاوسەندنی کووشتار و نائەمنی .

 سەرۆک کۆماری ئەفغانستانیس لە حالێکدا بۆ وتوویژی هەمەلایانە لەگەڵ پاکستان ئامادەیی ڕاگەیاندووە کە پێوەندییەکانی کابۆل- ئیسلام ئاباد گەییشتۆتە تاریکترین ئاستی خۆی لە دووساڵی ڕابردوو و دوو لایەن یەکتری بە پشتگری لە ترۆریست تاوانبار دەکەن . ترەمپ ٢١ی ئاگۆستی ڕابردوو ، بەئاشکرایی پاکستان وەک شۆێنیکی ئەمن بۆ ترۆریستان ناساندوە کە ئەنجامیکیی جگە لە ناپاوەجێی لە خاکی ئەفغانستان دا نییە .  ئەوە لە حالێکدایە  کە بە گوێرەی دان پێدانانی کاربەدەستانی ئەمریکایی، سیاسەتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەمەڕ دامەزراندنی ئاسایش لە ئەفغانستان بەرەوڕووی شکست بۆتەوە ، پرسێک کە شارومەندانیی ئەفغانیی وێڕای پشت ڕاست کردنیی ئەو، ئامادەبوونیی سەربازییەکانی ئەمریکایی لە وڵاتەکەیان بە هۆکاریی نائەمنی، تێکهەلچوون و تووند تر بوونەوەی کردەوەکانیی ترۆریستی لە ئەفغانستان دا دەزانن .