ئه‌یلوول 11, 2017 17:14 Asia/Tehran
  • وشدارییدانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە لەمەڕ سەفەر کردن بۆ ئاڵمان

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وشداری بە شارومەندانی دا، لەسەروبەندی هەڵبژاردنەکانی بەردەم، خۆببوێرن لە سەفەر بو ئاڵمان و داواشی لە دانیشتووانی تورکی ئەو وڵاتە کرد، بەپارێزەوە بجوڵێنەوەو لەهەمبەر پەلامارگەلی شیمانەیی ڕەگەزپەرستانە و دژە تورک، ئاوەزمەندانە رەفتار بکەن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە دەیلی سەباح، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لەمەڕ سەفەری شارومەندانی ئەو وڵاتە بۆ ئاڵمان وشداری دا و داواشی کرد لە تورکانی دانیشتووی ئاڵمان، لە ڕۆژانی پێش بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە، بەپارێزەوە ڕەفتار بکەن.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕەکەی بڵاوی کردەوە، وشداری داوە، کە کەشی سیاسیی ئاڵمان"لەژێر کارتێکەریی ڕوولەزیادبوونی دیالۆگی راستی توندڕەو و تەنانەت ڕەگەزپەرستانەیە" و کەمپەینە هەڵبژاردنیەکان لەسەر بنەمای"هەست و نەستی دژە تورک" و هەوڵدان بۆ تێکدانی ڕەوتی دانوستانی بەئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئوروپا بەڕێوە دەچن.

بەم پێیە، وەزارەتی دەرەوە وشداریی داوە،  شارومەندانی تورک بەپارێزەوە جوڵاونەوەو لەهەمبەر"تۆمەت پاڵدانی ڕەگەزپەرستانەو بیانی فوبیا" هێمنی و ئارامیی خۆیان بپارێزن.

ئەو کردەیەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کاردانەوەیە بە وشداریی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان کە رۆژی پێنجی سیپتەمبەر دەرکراو شارومەندانی خۆی ئاگادار کردەوە لە مەترسیی گیرانی سەرەڕۆیانە تەنانەت لە ناوچە گەشتیارییەکانی تورکیا.

بەرپرسانی ئاڵمانی کاردانەوەیان پێشاندا بەو وشدارییەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاو بە پڕووپووچیان ناوبرد.

ئانگێلا مێرکل ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمان لەکاردانەوە بەو وشدارییە، وتی: " دەمەوێ بەئاشکرا ڕایبگەیێنم کە هەموو شارومەندانی  تورک دەتوانن سەردانی ئاڵمان بکەن. ئێرە بۆ تورکەکان هێمنە. هیچ ڕۆژنامەوانێک لێرە قۆڵبەست ناکرێ. ئازادی ڕادەربڕین و سەروەریی یاسا لێرە ڕەچاو دەرکێ و ئێمەش شانازی پێوە دەکەین."

مارتین شولتز خەنیمی مێرکل لە هەڵبژاردنەکانی بەردەمیشدا لەپەیجەکەی لە توئیتەرەکەی نووسی: "خاڵی ڕاست ئەوەیە : لە تورکیا رۆژنامەوانانێک کە بڕوای خۆیان دەردەبڕن، لەزیندان دان، نەک لە ئاڵمان".