ئه‌یلوول 14, 2017 12:52 Asia/Tehran
  • تورکیا؛ یەکەم سەفەری میری قەتەر پاش سەرهەڵدانی قەیرانی کەنداوی فارس

نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا باسی سەفەری میری قەتەر بۆ ئانکارای کرد لە ڕۆژی پێنجشەممەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەوالدەریی فەرامسا؛ سەفەری میری قەتەر بۆ تورکیا یەکەم سەفەری ناوبراو دەبێ پاش سەرهەڵدانی قەیران لە نێوان دۆحە و دراوسێکانی لە قەراخی باشووری کەنداوی فارس.

نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ لەم سەفەرەدا "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" ی سەرۆک کۆماری تورکیا و شێخ تەمیم بن حەمد ئالی سانی میری قەتەر سەبارەت بە پێوەندییەکانی دوولایەنە و هەروەها باروودۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی وتووێژ دەکەن.

عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی (میسر، ئیمارات و بەحرەین) ، ٥ی ژوەن لە چەن بەیاننامەی جیاجیادا پچرانی پێوەندیی دیپلۆماتیکی خۆیانیان لەگەڵ قەتەر ڕاگەیاند. ئەم چوار وڵاتە، قەتەریان تۆمەتبار کردووە بەوەی کە هاوئاراستەی ڕەوتی عەرەبی بە ڕێبەرایەتیی ڕیاز نییە.

ئەم چوار وڵاتە بایکۆتی ئابووری و سیاسییان بە سەر قەتەردا سەپاندووە و هەرەوها ڕێگای ئاسمانی، دەریایی و زەوینیی خۆیان لە سەر دۆحە داخستووە.

بەڵام تورکیا لەم ماوەیەدا بەردەوام داکۆکی کردووە لە قەتەر وەکوو هاوپەیمانی سەرەکیی خۆی لە کەنداوی فارسدا. ئانکارا و دۆحە لە ساڵانی ئەمدواییەدا پێوەندیەکانیان بەتایبەت لە بواری دیپلۆماسی، بازرگانی و سەربازی پەرە پێداوە.

سەفەری میری قەتەر بۆ تورکیا لە کاتێکدایە کە "شێخ محەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی" وەزیری درەەوەی قەتەر ڕۆژی سێشەممە سەردانی ئانکارای کرد بوو.

سەرپەیڤ