تشرینی یه‌که‌م 10, 2017 20:42 Asia/Tehran
  • هاوکاریی ئێران و تورکیا  پلانی ئەمریکا لە ناوچەی کردە بڵغی سەرئاو

ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی تورکیا وتی : هاوکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیا دوای ریفراندۆمی نایاسایی هەرێمی کوردستانی ئێراق، پلان و نەخشەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچە کردە بڵغی سەرئاو.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئیلنور  چویک   ڕۆژی  سێ شەممە لە وتارێکدا  لە ڕۆژنامەی  یێنی بیرلیک  چاپی تورکیا لەسەر ناوی هاوکاری تورکیا و کۆماری ئیسلامیی ئێران، بارزانی  هەژاند،  هەروەها  ئاماژەی کردە ترسی  کاربەدەستانی  هەرێمی کوردستانی ئێراق و نووسی  :  دیداری ئەم دواییەی  سەرۆک کۆماری دوو وڵات لە تاران  و گرتنەبەری هەڵوێستی هاوبەشیان لەگەڵ یەکتر سەبارەت بە هەڵوێستی سەپاندنی  بایکۆتی قورس، سەرۆکانی هەرێمی کوردستانی ئێراقی ، پەشۆکاند.

چویک هەروەها  بە ئاماژەدان بە جیاواز بوونی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەگەڵ باکووری سوریا ،  ئەگەری دەستێوەردانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستانی ئێراقی بە نامومکین  زاانی  .

سەرباری نەیارەتی جیهانی   و دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق ، کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان ئەم ریفراندۆمەیان  ڕۆژی دووشەممە  بیست و پێنجەمی سپتەمبەر لە هەرێمی کوردستانی ئێراق بەڕێوە برد .

سەرپەیڤ