تشرینی یه‌که‌م 11, 2017 12:58 Asia/Tehran
  • کوژرانی دوو ئەندامی پەکەکە لە باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا

هەواڵدەریی ئاناتۆلیی تورکیا ڕایگەیاند، دوو ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لەباشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کوژراون.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی هەواڵدەریی ئاناتۆلیی تورکیا، پارێزگاریی هەکاری ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوو ئەندامی پەکەکە، کە تەقەیان لە هێزی سنوورپارێز لەو پارێزگایە کردبوو، لە ئۆپراسیۆنی هێزە ئاسایشییەکان، کوژراون.

رەوتی ئاشتیی کوردەکان و حکومەتی تورکیا لە دیسەمبەری٢٠١٢وە دەسپێکراو لە ژوولای٢٠١٥دا ڕاگیراو پاشان سوپاو هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا، هێرش بۆسەر بنکەو بارەگاکانی یەکتریان دەسپێکردەوە.

بەپێی ئامارە بڵاو کراوەکان، لەژوولای٢٠١٥وە تائێستا ٦٠٠ کەس لە هێزی ئاسایشی تورکیا وزیاتر لە حەوت هەزار ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) کوژراون.

سەرپەیڤ