تشرینی یه‌که‌م 12, 2017 16:54 Asia/Tehran
  • ڕەخنەگرتنی ئەردۆغان لە ئەمریکا

سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێکدانەوەی ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییەی نێوان ئانکاراو واشنتۆن وتی: ئەمریکا شەریکە ستراتژیکەکەی واتە تورکیای کردووە باڵوێزەکەی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەدا وسیما لە ئانکاراوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە لێکدانەوەی قەیرانی هەڵوەشاندنەوەی ڤێزالەگەڵ ئەمریکا ، جان باس باڵوێزی ئەم وڵاتەی لە ئانکارا بەبەرپرسیی ئەم قەیرانە زانی ووتی: دەسگیر کرانی کارمەندی کۆنسولخانەی ئەمریکا لە ئەستەمۆڵ بە پیی بەڵگە وهۆوهەگەری جێی بڕوا ولە چوارچیوەی دۆسیەیەکی دادەڤانی ئەنجامی گرتووە. ئەردۆغان هەروەها بە ئاماژەدان بە پێشگیریی کۆنگرەی ئەمریکا لە فروشرانی چەک بە تیمی پارێزەرانی، داوای  لە سلێمان سویلو وەزیری ناوخۆی تورکیا کردووە لەمەوبەدوا کرێنی بڕیک چەک لە ئەمریکا ڕابگرێت وبۆ نەهێشتنی ئەم پێداویستییە بەسەندە بکرێت بە ئیمکاناتی ناوخۆیی . دوابەدوای دەسگیر کرانی دوو کارمەندی کونسولگەریی ئەمریکا لە ئەستەمۆڵ بە تاوانی سێخۆڕی وپێوەندی لەگەڵ تاقمی گولەن تاوانباری کودەتا بێ ئاکامەکەی ساڵی ڕابردوو ، ئاڵوزی وناکۆکیەکانی ئانکاراو واشنتۆن ڕۆژی یەکشەممە بە کردەوەی بەرانبەری دوو لایەن لە هەڵپەساردنی دەرکردنی ڤێزا بۆ هاوولاتیانی یەکتر ، چووەتە قۆناغێکی   قەیراناوییەوە.

سەرپەیڤ