تشرینی یه‌که‌م 13, 2017 18:14 Asia/Tehran
  • پەلاماری بەزوویی تورکیا بۆسەر شاری عەفرینی سووریا

سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕایگەیاند، بەزوویی ئۆپراسیۆنی سوپای ئەو وڵاتە بۆسەر شاری عەفرینی سووریا دەسپێدەکات.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆن، رەجەب تەییب ئەردۆغان وتی: پاش کۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنی ئیدلیبی سووریا ، ئۆپراسیۆن بۆ گرتنەوەی شاری عەفرین لە باکووری رۆژاوای سووریا دەس پێ دەکرێ.

شاری عەفرین کە لەکۆنترۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) دایە، لە کۆنەوە کە گرینگترین پرسەکانی بەرنامەی کاری حکومەتی تورکیا دێتەئەژمار.

تورکیا لەهەوڵی پاشەکشە کردن بە هێزەکانی کورد لەو شارەیە.

ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا ڕایگەیاند، هێزەکانی سوپای تورکیا بەگوێرەی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی دانوستانەکانی ئاستانەی شەش و لەدرێژەی ڕێککەوتننامەی٣٠ی سیپتەمبەری٢٠١٦ بۆ جێ بەجێ کردنی ئاگربڕ لە سووریا کە لەنێوان تورکیا، ڕووسیاو ئێران وەک سێ وڵاتی دەستەبەری ئاگربڕ مۆرکرا، گەیشتوونەتە ئیدلیبی سووریا.

تورکیا پاش دانیشتنی مانگی ڕابردووی دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا لە ئاستانەی قەزاقستان، دەستی کردووە بە زیادکردنی ژماری هێزەکانی لەسەرسنووری وڵاتەکەی لەگەڵ سووریادا.

سەرپەیڤ