تشرینی یه‌که‌م 13, 2017 18:16 Asia/Tehran
  • ئەگەری نوێکرانەوەی باری نائاسایی لە تورکیا بۆ پێنجەمین جار

حکومەتی تورکیا باس لە ئەگەری نوێکرانەوەی باری نائاسایی پاش کودەتای ١٥ی ژوولای٢٠١٦ لەو وڵاتە دەکا بۆ پێنجەمین جاری بەردەوام.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران لە ئانکاراوە، مستەفا ئەلیتاش یاریدەری سەرۆکی پارتی دەسەڵاتی دادوگەشەی تورکیا وتی: نوێکرانەوەی باری نائاسایی بۆ پێنجەمین جار رۆژی دووشەممە لە دانیشتنی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتە بەسەرۆکایەتی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا تاووتوێ دەکرێ و وەک ڕاسپێری بە حکومەتی ئەو وڵاتە ڕادەگەیێندرێ کە پاش هاتنەئارا لە کابینە بۆ پەسەندکرانی یەکجاری لەدانیشتنی ئاشکرای رۆژی چوارشەممەی پەرلەمان دەنگی لەسەر دەدرێ.

پاش کودەتا ناسەرکەوتووەکەی ساڵی ڕابردووی تورکیا، حکومەتی ئەو وڵاتە بەمەبەستی پاکتاوکردنی دەم و دەزگە حکومەتییەکانی ئەو وڵاتە لە بوونی کەسانی هاوپێوەند بە گرووپی گولەن، یاساوڕێسای دۆخی لوتکەیی ڕەچاو کردو تائێستا چوارجار نوێی کردۆتەوە.

بەرپرسانی حکومەتی تورکیا، ژماری کەسانی هاوپێوەند بە تاقمی گولەنی نزیک بە١٧٠هەزار کەس راگەیاندووەو پێی داگرتووە، ئەو کەسانە ڕاستەوخۆ وناڕاستەوخۆ لە کودەتای١٥ی ژوولای ساڵی ڕابردوو دەوریان بووە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە حکومەتی تورکیا لە سەردەمی پاش کودەتا لەچوارچێوەی یاسای دۆخی لوتکەیی و بەدەرکردنی بەخشنامەگەلێکی هاوسەنگی یاسا، زیاتر لە١٤٠هەزار کەسی لەسەر کار لابردووە، نزیک بە پەنجا هەزار کەسی دیکە بۆ وێنە١٦٧رۆژنامەوان و ١٤ پەرلەمانتاری قۆڵبەست و یان زیندانی کردووە و١٤٠میدیاشی داخستووە.

 

سەرپەیڤ