تشرینی دووه‌م 11, 2017 13:51 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان: جێگیرکرانی هێز لە نزیک عەفرین بۆ ئامانجی سەربازییە

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: جێگیرکرانی سوپای تورکیا لە نزیک عەفرین لەباکووری سووریا کە لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) وە کۆنترۆڵ دەکرێ، بەشێکە لە ڕێوشوێنی بەرگریی بۆ تورکیا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی دۆیچە وێلە، رەجەب تەییب ئەردۆغان رایگەیاند: ئەگەر ئێمە بەدەر لەسنوورەکانمان دەسدرێژیمان بکرێتەسەر یان پەلامار بدرێین، ناتوانین ڕێگە بدەین ئەوان کردەکانیان ببەنەپێش، ئێمە دەبێ ئەوەی وا بەپێویستی دەزانین ئەنجامی بدەین. هەر بەوجۆرەی لە ئۆپراسیۆنی قەڵغانی فوڕات و ئیدلەب ئەنجاممان دا، ئێستا ئەو کارەش لە عەفرین ئەنجام دەدەین.

ناوبراو هەروەها وتی: ئۆپراسیۆنەکەمان لە ئیدلەب خەریکە کۆتایی پێ دێ، پاشان عەفرین لەبەردەممان دایە، لەوێ هەڕەشەو مەترسیی هەیەو ئێمە قەت لەهەمبەر بەڵێنییەکان، ئیمتیاز و پشک بەکەس نادەین.