تشرینی دووه‌م 11, 2017 16:44 Asia/Tehran
  • دەرکرانی حوکمی دەسگیر کران بۆ فەرمانبەری سێخوڕی ئەمریکا لە تورکیا

دائەستێنی شاری ئەستەموڵی تورکیا لە حوکمێکدا فەرمانی دەسگیر کرانی " هینری بارکی " سێخوڕی کردنی پێشووی ڕێکخراوی هەواڵگری ئەمریکا سی ئای ئەی بە گومانی پێوەندی لەگەڵ کوودەتا بێ ئاکامەکەی ساڵی ڕابردوو لە وڵاتە دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، حوکمی دەسگیر کرانی هینری بارکی  کۆنە سیخوڕی ڕێکخراوی سی ئای ئەی دوای ئەوە دەرکرا کە لە توێژینەوەی سەرەتایی پێوەندی ناوبراو لەگەڵ کودەتا بێ ئاکامەکەی پازدەی جۆلای دووهەزارو شازدەی تورکیا ودۆسیەی گەندەڵی دراوی بڕێک لە وەزیرانی کابینەی تورکیا پشت ڕاست کرایەوە. دەزگەی دادەڤانی تورکیا دەبیژێت : توێژینەوەکانی پێشان دراو " بارکی" لە هوتێلی " ئاسپلەند بیوک ئادا" لە نیزیک ئەستەموڵ ، کودەتای پازدەی جۆلای رێنوینی کردووە. ئەم حوکمە لە حاڵیکدا دەرکراوە کە پێوەندی ئانکارا- واشنتۆن دوای دەسگیرکرانی " مەتین توپوز" کارمەندی کونسولخانەی ئەمریکا لە ئەستەموڵ بە تاوانی سێخوڕی وپێوەندی لەگەڵ تاقمی گولەن ، تووشی ئاڵوزی بووە بە هۆی هەڵوەشانی دولایەنەی دەرکرانی ڤیزا.