تشرینی دووه‌م 11, 2017 19:26 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی بریکاران وپارێزەرانی ڕاوێژکاری پێشووری ترامپ بە لەقاودانی پرسی  وەرگرتنی بەرتیل لە تورکیا

وەکیلان وپارێزەرانی ڕاوێژکاری پێشووی ئەمنیەتی نیشتمانی ئەمریکا ،مەسەلەی کردەوەی تورکیا بۆ دانی بەرتیل بە مەبەستی دەرکرانی فەتحوڵڵا گولەن تاوانابری کۆدەتا بێ ئاکامەکەی ساڵی ڕابردووی ئەم وڵاتەی لە ئەمریکا یان ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپوتنیک ، وەکیلانی " مایکل فلین" ڕاوێژکاری پێشووی ئەمنیەتی نیشتمانی دونالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، هەواڵی پێشنیاری بەرتیلی کاربەدەستانی تورکیا بۆ فلین لە پێوەندی لەگەڵ دەرکرانی فەتحوڵڵا گەلەن لە ئەمریکایان ڕەت کردەوە. کەناڵی هەواڵی " ئین بی سی " وڕۆژنامەی وال ستریت ژورناڵ ڕۆژی هەینی ڕاپۆرتیان دا کە دەوڵەتی تورکیا بۆ ڕفێنرانی فەتحوڵڵا گولەن ، بە فلین پێشنیاری پازدە ملوین دوڵار بەرتیلی داوە وناوبراو لەم بارەوە لەگەڵ کاربەدەستانی ئانکارا وتووێژی کردبوو. مایکل فلین  کەمتر لە یەک مانگ دوای وەرگرتنی پلەی ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتمانی ترامپ ودوابەدوای لەقاودانی دیدارەکەی لەگەڵ کاربەدەستێکی روسی لە جەریانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا ، لە کارەکەی وازی هێنا. مەسەلەی پێوەندی فلین  بە هەوڵەکانیەوە بۆ دەرکرانی گولەن لە ناو خاکی ئەمریکا ، جیمز وولسی " بەڕێوەبەری پێشووی سی ئای ئەی لەمارسی دووهەزارو حەفدە لەقاوی دا. دەوڵەتی تورکیا ، فەتحوڵڵا گولەن کە هەرئێستاکە لە ئیالەتی پنسیلوانیا ی ئەمریکا دەژێت، بە دەس تیدابوون لە کۆدەتا بێ ئاکامەکەی پازدەی ژوییە ی دووهەزارو شازدە تاوانبار دەکات.

سەرپەیڤ