تشرینی دووه‌م 12, 2017 15:57 Asia/Tehran
  • باڵوێزخانەی تورکیا بوختانی پیلانی ئانکارا بۆ ڕادەست کرانەوەی گوێلەنی بە گاڵتەجاڕانە زانی

باڵوێزخانەی تورکیا لە واشێنگتۆن بوختانی پیلانی تورکیا لە ڕێگاگەلی نایاسایی بۆ ڕادەست کرانەوەی فەتحوڵڵا گوێلەن، تۆمەتبارە سەرەکییەکەی کودەتای 2015 ی ڕەت کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئیران(ئیسنا) بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئاناتۆلی ، باڵوێزخانەی تورکیا لە واشێنگتۆن لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بوختانەکانی ئەم دواییە دژی تورکیا بە تەواوی ناڕاست و گاڵتەجاڕانەو بێ بنەمایە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: ڕاستییەکەی ئەمەیە کە سەرباری ئەمەی کە فەتحوڵڵا گوێلەن تەواوی ئەو پیلانانەی داشتووە، کەچی هێشتاش بۆی هەبووە لە ئەمریکادا وەک پەنابەرێک بمێنێتەوە. دەوڵەتی تورکیاو جەماوەری ئەم وڵاتە خوازیاری ڕادەست کرانەوەی هەرچی خێراتری گوێلەنن لە لایەن ئەمریکاوە بە تورکیا بۆ ئەوەی لە بەردەم دادگەدا وەڵان دەرەوە بێت.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ ڕۆژی هەینی نووسی: بەرپرسی تایبەتی دۆسیەی دەستوەردانەکەی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی 2016ی ئەمریکا خەریکی لێکدانەوەی بابەتێکە لە پەیوەندی لەگەڵ مایکێڵ فلین و هەروەها وەرگرتنی پانزە ملوێن دۆلار بۆ قۆڵبەست کردنی فەتحوڵڵا گوێلەن مامۆستای دوور خراوەو نەیاری دەوڵەتی تورکیاو ڕادەست کردنەوەی بە دەوڵەتی ئەم وڵاتەیە لە ماوەی چەند حەوتە دوای سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی دا.